کوردستانی

ئەنجومەنی سەركردایەتی یەكێتی راگەیەندراوێكی بڵاوكردەوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


ئەنجومەنی سەركردایەتی یەكێتی راگەیەندراوێكی بڵاوكردەوە
مەودا میدیا-

ئەمڕۆ پێنجشەممە، بەسەرۆكایەتی بافڵ تاڵەبانی، هاوسەرۆكی یەكێتيى نیشتیمانيی كوردستان لەشاری سلێمانی، ئەنجومەنی سەركردایەتی یەكێتی كۆبوەوە، دواتر لەراگەیەندراوێكدا ناوەڕۆكی كۆبوونەوەكە ئاشكراكرا.

لە كۆبوونەوەكەدا لەبارەی ئەنجامی سەردانی وەفدی یەكێتی بۆ بەغدا گفتووگۆكراوە، هاوكات دواین پێشهاتەكانی ناوچە جێناكۆكەكان و كەركوك و خانەقین و شەهیدكردنی 4 گەنجەكەی گوندی چەخماخە تەوەرێكی تری كۆبوونەوەكەی ئەنجومەنی سەركردایەتی بوو.

ئەنجومەنی سەركردایەتی یەكێتی لەبەشێكی تری راگەیەندراوەكەیدا باسی لەوەكردووە "لەكۆبوونەوەكەدا باس لەو دیاردە كۆمەڵایەتیانە كرا كەلەسنوری هەولێر روویانداوە كەدیاردەی قێزەونن و پێویستە لایەنە پەیوەندیدارەكان لەحكومەت چارەسەری پێویستی بۆ بدۆزنەوە و رێگری لەدووبارە بوونەوەی بكەن".

لەتەوەری كۆتایی كۆبوونەكەش گفتووگۆ لەبارەی پرۆگرامی پەسەندكراوی كۆنگرەی چوارەمی یەكێتی كرا و راو سەرنجەكان لەبارەیەوە خرایەڕوو.

هاوكات مستەفا چاوڕەش، ئەندامی ئەنجومەنی سەركردایەتی یەكێتی لەكۆنگرەی رۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند "وەفدەكەی یەكێتی راسپاردەكانی یەكێتیان بە محەمەد تۆفیق عەللاوی گەیاندووە و كۆبوونەوەكانیش بۆ ئەو مەبەستە بەردەوام دەبێت".
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان