کوردستانی
كۆسرەت رەسوڵ پێشوازی لە عوسمان بایەدمیر كرد
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ پێنجشەممە لە شاری سلێمانی، كۆسرەت ڕەسول عەلی، سەرۆكی ئەنجومەنی باڵای سیاسی و بەرژەوەندی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان پێشوازیكرد لە عوسمان بایدەمیر سیاسەتمەداری كورد.
لە دیدارەكەدا كە هەریەك لە سەعدی ئەحمەد پیرە، دارا ڕەشید ئەندامانی ئەنجومەنی سەركردایەتی ئامادەی بوون گفتوگۆكرا لەبارەی دۆخی كورد لە ناوچەكە و هەردوولا هاوڕابوون پێویستە كێشەی كورد بە ئاشتی و دیالۆگ چارەسەر بكرێ و مافە دەستووری و نەتەوەییەكانی كورد زامن بكرێ.
بەشێكی تری دیدارەكە باسكردن بوو لە پەیوەندییەكانی نێوان یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان و هێزە سیاسییە كوردییەكان، سەرۆكی ئەنجومەنی باڵای سیاسی و بەرژەوەندی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان وتی " یەكێتی هەمیشە پەیوەندییەكی پتەوی لەگەڵ سەرجەم هێزو لایەنە سیاسییە كوردستانییەكان هەبووەو بەردەوام دەبێ لەسەر پەرەپێدانی زیاتری ئەم پەیوەندییانە".
ئاماژەی بەوەشكرد "گۆڕانكارییەكانی ناوچەكە ئەوەمان لێدەخوازێ كورد یەكدەنگ و یەكهەڵوێست بێ و بۆ ئەگەرو پێشهاتەكان خۆی ئامادە بكات".
لای خۆیەوە عوسمان بایدەمیر باسی لە ڕۆڵی یەكێتی نیشتمانی كوردستان كردو دووپاتی كردەوە كە یەكێتی هێزێكی گەورەو كاریگەری گۆڕەپانی سیاسییە لەعێراق و ناوچەكەو پێویستە ڕۆڵی زیاتری هەبێ لە ڕووداوەكاندا.
هەروەك تیشكی خستە سەر هەڵوێستی كۆسرەت ڕەسول و ڕۆڵی لە خەباتی ڕزگاریخوازی كوردستان بەرزنرخاندو وەك سەركردەیەكی گەورە وەسفی كرد.