تەندروستی

نەخواردنی نانی بەیانیان چی لە جەستە دەکات؟

مەودا میدیا - سلێمانی |


نەخواردنی نانی بەیانیان چی لە جەستە دەکات؟
مەودا میدیا-

بەپێی نوێترین لێکۆڵینەوە دەركەوتووە نەخواردنی نانی بەیانی دەبێتە هۆی ئەگەری تووشبوونی پیاوان بەنەخۆشیەكانی دڵ و دەمارەكان.

لە لێكۆڵینەوەیەکدا كە لەلایەن زانایانی زانكۆی هارڤارد ئەنجام دراوە، زانایان سەلماندویانە ئەو پیاوانەی نانی بەیانیان ناخۆن بەدرێژایی تەمەنیان مەترسی تووشبوونیان بە نەخۆشیەكانی دڵ و دەمارەكان بەرێژەی لە 27% زیاد دەكات بەراورد بەو پیاوانەی نانی بەیانی دەخۆن.

هەروەها زانایان گەیشتنە ئەو ئەنجامەی بە تاقیکردنەوەی پزیشكی کە لەسەر 27 هەزار پیاو لەماوەی 16 ساڵ، زانایان بۆیان دەركەوت لەماوەی ئەو ساڵانەدا هەزار و 500 پیاو تووشی نەخۆشی دڵ و دەمارەكان بوون و هۆكاری ئەوەش دەگەرێتەوە بۆ نەخواردنی نانی بەیانیان و زۆربەی تووشبووان جگەرەكێش بوون و زیادڕەویان كردووە لەخواردنەوەی مادە كهولییەكان.

ئەوە لەکاتێکدایە بەشێکی وەک خویەکی لێهاتووە لەلایەن و نانی بەیانی ناخۆن، لەکاتێکدا پزیشکان بەهۆی گرنگییەکەیەوە بەردەوام جەخت لە خواردنی نانی بەیانیان دەکەنەوە.

ر. ئ.
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

خانزاد خاتوون؛ تەوارێکی حوکمڕان

لەلایەن زوڵفان غەریب



News

غاز وەکو مۆرانەی عیراق

لەلایەن سۆزان حەمەتاتە


News

جەلەوە و مسک الخیتام

لەلایەن عیماد ئەحمەد