کوردستانی
دوو کەس بەتۆمەتی دزیکردن دەستگیرکران
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
پۆلیسی ھەولێر دەستگیرکردنی دوو كەسی راگەیاند بە تۆمەتی دزیكردن و دانیان بەتاوانەکانیاندا ناوە.
لە راگەیەندراوێكدا بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی ھەولێر رایگەیاند "دوای تۆماركردنی سكاڵا لە لایەن چەند هاووڵاتییەك بە روودانی چەند رووداوێكی دزیكردن لە پیشەسازیی باشوور (كارگەكانی ئاسنگەران)، پۆلیس دۆسیەی لێكۆڵینەوەی بۆ ئەم رووداوە كردەوە و دوێنێ شەو توانی ناسنامەی دوو تۆمەتبار ئاشكرا بكات و دەستگیریان بكات".
عەمید دلێر نەجاڕ، بەڕێوەبەری پۆلیسی پارێزگای هەولێر رایگەیاند "دوابەدوای ئاگاداركردنەوەمان بە بوونی چەند رووداوێكی دزی، هێزەكانی پۆلیس توانییان دەستبەسەر ئۆتۆمبێلێك و دوو تۆمەتبار و ئەو پێداویستیانەدا بگرن كە تاوانەكەیان پێ ئەنجام دراوە".
ئاماژەی بەوەشكرد "ئەم دوو تۆمەتبارە لە دەرەوەی شاری هەولێر هاتوون بۆ ئەنجامدانی ئەم تاوانە، دوای دەستگیركردنیشیان دانیان بە ئەنجامدانی 5 تاوانی دیكەی دزیكردندا ناوە".
ئەوەشی خستەڕوو "ئەو دوو تۆمەتبارە پەڕاویان بۆ رێكخراوە لەگەڵ هەموو ئەو بەڵگانەی كە دان بە تاوانەكانیاندا دەنێن، پێشكەشی دادوەری لێكۆڵینەوە كران و بە پێی ماددە (446) لە یاسای سزادانی عیراق بەند كراون".