کوردستانی

ئازایەتی و قارەمانێتی پێشمەرگەکانی کوردستان لە پێشانگایەکدا نمایشکرا

مەودا میدیا - سلێمانی |


ئازایەتی و قارەمانێتی پێشمەرگەکانی کوردستان لە پێشانگایەکدا نمایشکرا
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد

ئەمڕۆ پێشانگای شێوەکاری و خۆشنووسی "پێشمەرگە" بۆ یەکەمینجار لە گەلەری ئەمنەسورەکەی شاری سلێمانی کرایەوە کە وێنەی بەشێک لە پێشمەرگە دێرینەکانی کوردستانی تێدا نمایشکرابوو.

یادگار محەمەد، کە یەکێک بوو لە شێوەکارە بەشداربووەکانی پێشانگاکە بە مەودا میدیای راگەیاند "لەو پێشانگایەدا 53 شێوەکار لە شارە جیاوازەکانی هەرێمی کوردستان بەشدارە کە پێشانگای هونەرمەندانی کوردستانە".

سەبارەت بە ئامانج لەکردنەوەی ئەم پێشانگایە وتی "ئەم پێشانگایەمان بۆ پێشمەرگەکانمان کردووەتەوە، چونکە لەسەر ئاستی کوردستان ئەمە یەکەم پێشانگای لەم جۆرەیە کە بۆ پێشمەرگە بکرێتەوە".

ئاماژەی بەوەشکرد "جیاوازی ئەم پێشانگاییە لەودایە ئێمە توانیومانە وێنەی برا پێشمەرگەکامان بە قەڵەم و فڵچە و بۆیەکانمان بنەخشێنین و ئازایەتی و قارەمانیەتی ئەوان بەدەربخەین".






Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان