کوردستانی

تاوەکو ئێستا هیچ بڕیارێک لەسەر گەشتەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و ئێران نەدراوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


تاوەکو ئێستا هیچ بڕیارێک لەسەر گەشتەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و ئێران نەدراوە
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد

دوای بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە وڵاتی ئێران وەزارەتی تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستان سەرقاڵی هەڵسەنگاندنی مەترسییەکانییەتی بۆسەر هەرێمی کوردستان وتەبێژی وەزارەتی تەندروستیش دەلێت ""تاوەکو ئێستا گەشتەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و وڵاتی ئێران رانەگیراوە".

محەمەد قادر، وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە مەودا میدیای راگەیاند "لە دوای بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا ئێمە لەگەڵ وەزارەتە تایبەتدارەکان کۆبووینەوە، بەڵام تاوەکو ئێستا هیچ بڕیارێکمان نەداوە، چونکە لە ئێستادا سەرقاڵی ئەوەین بزانین مەترسییەکە لەچ ئاستێکدایە".

ئاماژەی بەوەشکرد "لە دوای هەڵەسەنگاندنی مەترسییەکە و زانینی دۆخی ئێران ئەو کاتە بڕیار دەدەین چ رێکارێک بگرینە بەر، هەروەها بەر لە بڵاوبوونەوە ڤایرۆسەکە لە ئێران ئێمە رێککارمان لەسەرجەم خاڵە سنوورییەکان گرتبووە بەر، بەڵام ئەوەی دەمێنێتەوە ئەوەیە کە رێککارەکان توندتربکەین".

وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی ئەوشی ئاشکرا کرد "تاوەکو ئێستا گەشتەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و وڵاتی ئێران رانەگیراوە".
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان