کوردستانی
بەرپرسێکی کورد لە دوای دەستگیرکردنی بۆماوەیی چەند رۆژێک ئازادکرا
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
بەڕێوبەری ناحیەی جەلەولا دوای ئەوەی لەسەر سکاڵای هاوڵاتییەک چەند رۆژێک لەمەوبەر دەستگیرکرا لە ئێستادا ئازادکراوە.
بەپێی زانیارییەکانی مەودا میدیا، یەعقوب یوسف، بەڕێوبەری ناحیەی جەلەولا ئازادکراوە لە دوای ئەوەی چەند رۆژێک لەمەوبەر بەهۆی سکاڵای هاوڵاتییەکەوە دەستگیرکرا.
پێشتر خەلیل خوداداد، بەرپرسی كۆمیتەی جەلەولای یەكێیی نیشتمانیی كوردستان بە مەودا میدیای راگەیاندبوو "ئەمە پیلانێكە بۆ ئەو بەڕێوەبەرە چونكە كەسانێك دەیانەوێت خۆیان بچنە شوێنەكەى، هۆكارەكەشی ئەوەیە تەنیا ئەو بەڕێوەبەرە كوردە لە جەلەولا و هیچ پۆستێكی تر بە دەست كوردەوە نەماوە".