کوردستانی
وەزارەتی تەندروستی چەند پێشنیازێک ئاراستەی وەزارەتی ناوخۆی هەرێمی کوردستان دەکات
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بەمەبستی رێگریکردن لە بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا چەند پێشنیازێک ئاراستەی وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان دەکات.
وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بەمەبستی رێگریکردن لە بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا چەند پێشنیازێک ئاراستەی وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان دەکات.
له‌و چوارچێوه‌یه‌دا وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، له نووسراوێكدا كه ئاراسته‌ی وه‌زاره‌تی ناوخۆی كردووه چەند پێشنیازێکی خستووەتەڕوو کە بریتین لە:
1- رێگریكردن له هاتنه ژووره‌وه‌ی هه‌موو ئه‌و هاووڵاتیانه‌ی كه له ئێرانه‌وه دێن بۆ ناو هه‌رێمی كوردستان له گشت خاڵه سنوورییه‌كان، راسته‌وخۆ و ناڕاسته‌وخۆ تا كاتێكی نادیار جگه له شانده دیبلۆماسییه‌كان، كه پشكنینی پزیشكیان بۆ بكرێت.
2- ئه‌م رێگرییه هاووڵاتیانی هه‌رێمی كوردستان نه‌گرێته‌وه كه ئێستا له كۆماری ئیسلامی ئێرانن، به مه‌رجێك پابه‌ندی رێكاره‌كانی وه‌زاره‌تی ته‌ندرووستی بكرێن، كه خۆی له كه‌ره‌نتین و چاودێریكردن بۆ ماوه‌ی 14 رۆژ ده‌گرێته‌وه.
3- رێگریكردن له گشت هاووڵاتیانی هه‌رێمی كوردستان و عێراق بۆ سه‌ردانی كردنی كۆماری ئیسلامی ئێران تا كاتێكی تری نادیار.