گشتی

هەواڵێكی سەیر.. شەڕی ئۆكرانیا نرخی پیاز لە توركیا زۆر بەرزدەكاتەوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


 هەواڵێكی سەیر.. شەڕی ئۆكرانیا نرخی پیاز لە توركیا زۆر بەرزدەكاتەوە
مەودا میدیا-

نرخی پیاز لە توركیا بەشێوەیەكی سەیر بەرز و نزم دەكات، بەپێی راگەیاندنەكانی ئەو وڵاتە بەهۆی شەڕی رووسیا و ئۆكرانیاوە بەتایبەت لە هەفتەی رابردوودا نرخی پیاز بەشێوەیەكی بەرچاو بەرزبووەوە.

بازرگانێكی گەورەی پیاز بە ماڵپەڕی زەمانی توركی راگەیاندووە "جووتیارەكان نرخی 3.50 لیرەیان لەسەر یەك كیلۆ پیازی سپی داناوە، لەكاتێكدا هەفتەی پێشوو نرخەی 35 قورش بوو. هەروەها نرخی یەك كیلۆ پیازی سوور بەتێكڕا گەیشتووەتە 2 لیرە".

ئەو بازرگانە توركە هۆكارێكی دیكەی بەرزبوونەوەی نرخی پیازی باسكردووە "ئەو سەرما تاقەتپڕوكێنەی لە چەند هەفتەی پێشوودا هات زیانی زۆری لە كشتوكاڵی توركیا داوە و هۆكاری بەرزبوونەوەی نرخەكەیەتی".

جووتیارێكی دیكە ئەوەی وتووە "نرخی پیاز بەراورد بە چوار بۆ پێنج رۆژی رابردوو بەشێوەیەكی بەرچاو بەرزبووەتەوە، یەكێك لە هۆكارەكانیشی ئەوەیە پیازی زۆر لە بازاڕەكاندا نییە".

ماڵپەڕی زەمانی توركی ئەوەشی وتووە، جیهان بەرانبەر شەڕی رووسیا و ئۆكرانیا نیگەرانە، ئەوەش یەكێك لە هۆكارەكانی بەروبوومەكانی كشتوكاڵ و خواردەمەنییەكانە بەشێوەیەكی بەرچاو.

لەماوەی دوو ساڵی رابردوودا نرخی پیاز لە توركیا بەردەوام بەرزبووەتەوە، بەو هۆیەیشەوە وەزارەتی كشتوكاڵی توركیا رێگەی كردەوە لەبەردەم هاوردەكردنی پیاز لە وڵاتانی ئێران و میسرەوە.

ر.ئ

Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

رێنوسی تابلۆی ئۆتۆمبێلەكانی هاتوچۆی هەرێم هەڵەن

لەلایەن ئه‌رسه‌لان په‌رۆش


News

پارستنی ئاو وەکو ئەرکێکی بنەڕەتیی ژیان

لەلایەن د.مونیرە ئەبوبەکر


News

بۆ ناهێڵن عەرەبە ئاوارەکان بگەڕێنەوە؟

لەلایەن خەڵەف غەفور


News

نەرمین عوسمان؛ خەباتگێڕێکی کۆڵنەدەر

لەلایەن هیوا محەمەد