تەندروستی

زانیاریی جیاواز... ئایا كۆكەی زۆر تەنها نیشانەیە بۆ تووشبوون بە كۆرۆنا؟

مەودا میدیا - سلێمانی |


زانیاریی جیاواز... ئایا كۆكەی زۆر تەنها نیشانەیە بۆ تووشبوون بە كۆرۆنا؟
مەودا میدیا-

لەگەڵ بڵاوبوونەوەی پەتای جیهانیی كۆرۆنا، ژمارەیەك پزیشكی گەورەی تەندروستیی گشتی لە بەریتانیا هۆشدارییان دا لە گرنگینەدان و پشتگوێخستنی هەندێك نەخۆشیی دیكە، هەروەها باوەڕبوون بەوەی دەركەوتنی هەندێك نیشانە لە كەسێكدا تەنها مانای تووشبوونێتی بە پەتای ڤایرۆسی كۆرۆنا.

دكتۆر جینی هارێز لە لێدوانێكیدا بۆ بی بی سی دەڵێت "كۆكە و گەرمیی بەردەوام، هەردووكیان نیشانەی تووشبوونن بە پەتای ڤایرۆسی كۆرۆنا، هەروەها دەگونجێ نیشانەی تووشبوون بە نەخۆشیی دیكەش بن وەكو سیل".

تەندروستیی گشتیی بەریتانیا بەیاننامەیەكی بڵاوكردووەتەوە و ئاماژەی بەوەكردووە "ساڵی رابردوو 4400 كە لە بەریتانیا تووشی نەخۆشیی سیل بوون بەراورد بە ساڵی 2021 كە 4125 كە تووشی ئەو نەخۆشییە ترسناكە بوونە، هەروەها لەوەدەچێت لەكاتی بڵاوبوونەوەی پەتای ڤایرۆسیی كۆرۆناشدا نەخۆشی سیل هەبێت تۆمار نەكرابێت".  

ساڵی 2020، مردووان بە نەخۆشیی سیل لە ریزبەندیی دووەمدا بوو دوای مردووان بەهۆی پەتای ڤایرۆسی كۆرۆناوە.

دكتۆر جینی هارێز، سەرۆكی جێبەجێكاری ئاژانسی ئاسایشی تەندروستی لە شانشینی یەكگرتووی بەریتانیا دەڵێت "دەستنیشان نەكردن و وەرنەگرتنی چارەسەری نەخۆشانی سیل لەكاتی كۆرۆنا، هۆكاران بۆ زیاتر تووشبوون و مردنیان".

ئاماژەی بەوەشكردووە "گرنگ ئەوەیە ئەوەمان لەبیربێت هەموو كۆكەیەكی بەردەوام لەگەڵ بوونی گەرمی، نیشانەی تووشبوون بە نەخۆشیی كۆرۆنا نین".

ر.ئ

Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

خاڵە بەهێز و لاوازەکانی ژنان لە شوێنی کاردا

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

شەهید لەیلا قاسم؛ بووكی كوردستان

لەلایەن زوڵفان غەریب


News

نەسرین قاسملۆ؛ تەوارێکی کوردپەروەر

لەلایەن زوڵفان غەریب