عیراقی
هۆکاری ناکۆکییەکانی نێوان شاندی هەرێمی کوردستان و محەمەد تۆفیق عەللاوی ئاشکرا دەبێت
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد
باس لە شکستهێنانی گفتوگۆکانی نێوان شاندی هەرێمی کوردستان و محەمەد تۆفیق عەللاوی، سەرۆک وەزیرانی راسپێردراوی عیراق دەکرێت پەرلەمانتارێکی عیراقیش دەڵێت "محەمەد تۆفیق عەللاوی دەڵێت لەم کابینە نوێیەدا وەزیری حزبی دانانێم".
غالب محەمەد، پەرلەمانتاری پەرلەمانی عیراق لە فراکسیۆنی گۆڕان لەبارەی شکستهێنانی گفتوگۆکانی نێوان شاندی هەرێمی کوردستان و عەللاوی بە مەودا میدیای راگەیاند "محەمەد تۆفیق عەللاوی دەڵێت لەم کابینە نوێیەدا وەزیری حزبی دانانێم، هەروەها بە کوردی وتوە ئەگەر دەتانەوێت وەزیری سەربەخۆ دابنێن".
ئاماژەی بەوەشکرد "شاندی هەرێمی کوردستان گەڕاونەتەوە و تاوەکو ئێستا هێج روونکردنەوەیەکیان نەداوە لەوبارەیەوە".
ناوبراو وتی "عەللاوی دەیەوێت چۆن شیعە وەزیری بێلایەنی داناوە شیعە و کوردیش وەزیری بێلایەن دابنێن، هەروەها تاوەکو دوووشەممە کاتدراوە پێیان دەبێت ناوبنێرن، چونکە رۆژی دووشەممە عەللاوی کابینەکە دەخاتە دەنگدانەوە".
وتیشی "دیارە کورد دەیەوێت وەزیرەکانی حزبی بێت، بۆیە گفتوگۆکانیان لەگەڵ عەللاوی شکستیهێناوە".