تەندروستی
چەند رێنماییەکی تەندروست بۆ رۆژوەوان
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
بێگومان به‌ڕۆژوبوون له مانگی ره‌مه‌زان یان له هه‌ر کاتێکی تردا چه‌ندین سوودی بۆ ته‌ندروستیی مرۆڤ هه‌یه به مه‌رجێک دورکه‌وینه‌وه له هه‌ڵه باو و ناته‌ندروسته‌کان و په‌یڕه‌وکردنی رێنیمیایه راسته‌کانی رۆژووگرتن.
دکتۆر کامه‌ران ر‌سوڵ ژاژڵه‌یی، پسپۆڕی زانستی خۆراک گرنگترین رێنمیاییه‌کانی خۆراکی له مانگی ره‌مه‌زان دا بڵاوكردووەتەوە.
1. رۆژو شکاندن؛ به میوه (1 دەنک خورما بۆ نمونه) له‌گه‌ڵ یه‌ک په‌رداخ ئاو (باشتره سارد نه‌بێت)، دواتر نوێژکردن، ئیتر به‌ربانگ کردنه‌وه.
2. خواردن به هێواشی و جوینی و دورکه‌وتنه‌وه له خواردنی چه‌ور و شیرنی کاتی به‌ربانگ.
3. پاڵنه‌که‌وتن دوای خواردن لانی که‌م بۆ ماوه‌ی نیو كاتژمێر.
4. پێویسته له‌نێوان به‌ربانگ و پارشێو نزیکه‌ی 8-12 په‌رداخ ئاو بخورێته‌وه، باشتره یه‌ک كاتژمێر دوای به‌ربانگ ده‌ست بکرێت به ئاو خواردنه‌وه.
5. پارشێوکردن زۆر گرنگه و نابێت پشتگوێ بخرێت؛ تا دره‌نگتر بێت باشتره تا دوربێت له برسیه‌تی و تونێتی زۆر.
6. هه‌وڵبده خواردنی پارشێو وێنه‌ی ژه‌می به‌یانی بێت (وه‌ک نان و ماست).
7. خواردنی سه‌وزه و میوه زۆر گرنگه به تایبه‌ت ئه‌و جۆرانه‌ی بڕێکی زۆر ئاویان تێدایه وه‌ک ترۆزی، خه‌یار، شوتی، قه‌یسی، هه‌وڵبده دوجار له‌نێوان به‌ربانگ و پارشێو بیان خۆێت.
8. خواردنی زه‌ڵاته له‌کاتی به‌ربانگ زۆر به سووده.
9. پێویسته له خواردنه‌وه‌ی بڕی زیاتر له دوو کوپ له چا و قاوه و ئه‌و خواردنه‌وانه‌ی ماده‌ی کافاینیان تێدایه دورکه‌ویته‌وه وه‌ک خواردنه‌وه گازیه‌کان.
10. خۆت به دوربگره خواردنی خۆراکی سوێر و پڕ به‌هارات و ترشیات و سوێرکراو.
11. هه‌فته‌ی (2-3 جار) زیاتر شیرنی مه‌خۆ؛ باشتره دوو كاتژمێر دوای به‌ربانگ بڕێکی که‌می لێبخورێت.
12 هه‌وڵبده خواردنی کوڵاو و بر‌ژاو بخوێت و له خواردنی سورکراوه دورکه‌ویته‌وه.
13. له‌کاتی خواردنی گوشتی سور؛ به‌ز و چه‌وریه‌که‌ی مه‌خۆ؛ مریشک پێش لێنانی پێسته‌که‌ی فڕێبده.
14. ئه‌نجام دانی وه‌رزش زۆرگرنگه؛ به لایه‌نی که‌مه‌وه رۆژانه نیو كاتژمێر به‌پێ بڕۆ؛ باشترین کات نیو كاتژمێر پێش به‌ربانگ یان دوو كاتژمێر دوای به‌ربانگه، به‌پێ رۆشتن بۆ مزگه‌وت و ئه‌نجام دانی نوێژی ته‌راویح بژارده‌یه‌کی باشه.
15. رۆژانه نیو كاتژمێر بچۆره به‌ر هه‌تاو له‌نێوان كاتژمێر 10ی به‌یانی بۆ چواری عه‌سر؛ باشترین کات (10-12 ) به‌یانییه.
ر. ئ.