تەندروستی

بۆ تەندروستییەکی باشتر خواردنی کەلەرم لەیادمەکە

مەودا میدیا - سلێمانی |


بۆ تەندروستییەکی باشتر خواردنی کەلەرم لەیادمەکە
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد

کەلەرم جۆرێکە لە سەوزەکان کە گرنگییەکی زۆری هەیە بۆ تەندروستی، بەهۆی ئەو مادە و ڤیتامینانەی تێیدایە، سوودەکانیشی بریتین لە:  

1- دابەزاندنی کێش، کەلەرم کالۆری بەرزی تێدا نییە و لەهەمان کاتدا وا لە تۆ دەکات هەست بە تێری بکەیت، چونکە ریشاڵی تێدایە و چەوری تێدا نییە، بۆیە یارمەتی لە دابەزاندنی کێشی زیادە دەدات.

2- کەلەرم ڤیتامین K و مادەی دیکەی گرنگی تێدایە و بۆ مێشک سوودی هەیە.

3- سیستمی بەرگری بەهێز دەکات.

4- بۆ تەندروستی قژ بەسوودەو و دەیپارێزێت.

5- ئەنتی ئۆکسیدان، کەلەرم ڤیتامین C تێدایە کە وەک ئەنتی ئۆکسیدانێکی بەهێز کاردەکات و ڕێگە لە پیربوونی خانە دەگرێت کە یارمەتی لەشی دەدات لە ژەهر ڕزگاری بێت، بەمەش جەستە لە هەوکردنی جومگە، نەخۆشی پێست، روماتیزم و قەڵەوی دەپارێزێت.

6- رێگری لە فشاری بەرزی خوێن دەکات، کەلەرم پۆتاسیۆمی تێدایە کەیارمەتی نزمبوونەوەی فشاری خوێن دەدات و یارمەتی فراوانکردنی خوێنبەرەکان دەدات.

7- بۆ سەرئێشەی درێژخایەن دەتوانیت شەربەتێک لە کەلەم دروست بکەیت و رۆژانە بیخۆیتەوە.

8- دژە هەوکردنە، کەلەرم کاریگەری دژە هەوکردنی هەیە و نیشانەکانی هەوکردنی جومگەکان کەم دەکاتەوە وەک روماتیزم و زبری جومگە.

 9- رێگریکردن لە نەخۆشی شەکرە، کەلەرم ئاستی شەکری خوێن کەم دەکاتەوە، بەرهەمی ئەنسۆلین زیاد دەکات و مەترسی شەکرە کەم دەکاتەوە، یارمەتی شەکرە دەدات بۆ نزمکردنەوەی ئاستی شەکری خوێن.

س.ر
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

خاڵە بەهێز و لاوازەکانی ژنان لە شوێنی کاردا

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

شەهید لەیلا قاسم؛ بووكی كوردستان

لەلایەن زوڵفان غەریب


News

نەسرین قاسملۆ؛ تەوارێکی کوردپەروەر

لەلایەن زوڵفان غەریب