کوردستانی
كەسێكی ساختەچی لە سلێمانی دەستگیركرا
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی سلێمانی رایدەگەیەنێت هێزەكانيان توانیان كەسێك دەستگیر بكەن هەستاوە بە دروستكردنی زاهی ساختە.
لە راگەیەندراوێكی ئاسایشی سلێمانی كە وێنەیەكی بۆ مەودا میدیا نێردراوە هاتووە "ئەو كەسە بەناوی (ب, ت,ع) دانیشتوی سلێمانی لە یەكێك لە عەمبارەكانی شاری سلێمانی بڕێكی زۆر مەوادی كیمیاوی كە بۆ پاكەرەوە بەكاردێت و نزیكەی 18 هەزار دەبەی بەتالی تێدابوو كە هەستاوە بە دروستكردنی زاهی و شامپۆ بەشێوەیەكی نایاسایی و تەزویرو پڕكردنەوەی لەدەبەی تردا ".
ئەوەش خراوەتەڕوو "ئەو كەسە زاهیەكەی بەناوی ماركەی ترەوە دروستكردووە بەنیاز بووە لە ناو شاری سلێمانی ساغی بكاتەوە،لەئەنجامدا دەستگیرا بەسەر مەوادەكاندا و رووبەڕووی یاساكرایەوە بۆ كاری پێویست" .