تەندروستی

سوودە سەرسوڕهێنەرەکانی خورما

مەودا میدیا - سلێمانی |


سوودە سەرسوڕهێنەرەکانی خورما
مەودا میدیا-

خورما جگە لەوەی تامێکی شیرین و خۆشی هەیە لەهەمانکاتدا سوودی تەندروستی زۆریشی هەن بۆ جەستە.

ئەمانە پێکهاتە و سوودەکانی خورمان کە بەشێوەیەکی زانستی سەلمێندراون:

ریشاڵە خۆراکییەکانی تێدایە:
خورما بە ریشاڵە خۆراکییەکان دەوڵەمەندە کە بایەخی زۆریان هەیە لە تەندروستهێشتنەوەی جەستە بەگشتی و کۆئەندامی هەرس بەتایبەتی و مەترسیی قەبزی کەمدەکەنەوە، ریشاڵە خۆراکییەکانی نێو خورما هەروەها رۆڵیان هەیە لە رێکخستنی ئاستی شەکر لە خوێندا ئەمەش چونکە پرۆسەی هەرسکردنیان هێواشە و نابنەهۆی خێرا بەرزکردنی ئاستی شەکر لە خوێندا.

بە دژەئۆکسێنەکان دەوڵەمەندە:

بوونی دژەئۆکسێنەکانی نێو خورما یەکێکی دیکەیە لەو هۆکارانەی پاڵنەربێت بۆ ئەوەی بایەخ بە خواردنی بدەین ئەمەش چونکە دژەئۆکسێنەکان خانەکانی جەستەمان دەپارێزن و مەترسیی تووشبوون بە چەندین نەخۆشیی کەمدەکەنەوە وەک، نەخۆشیی ئەڵزهایمەر، شێرپەنجە، نەخۆشییەکانی دڵ و نەخۆشییەکانی چاو.

فلاڤۆنۆیدەکانی تێدایە:
خورما بە چەند جۆرێکی دژەئۆکسێنەکان دەوڵەمەندە کە یەکێکیان بریتییە لە فلاڤۆنۆیدەکان، ئەمانە زۆر گرنگن بۆ تەندروستهێشتنەوەی مێشک، خورما یارمەتیدەرە لە باشترکردنی یادەوەری و تەرکیزکردن و کەمکردنەوەی مەترسیی تووشبوون بە نەخۆشییەکانی لەبیرچوونەوە.

بە تانین دەوڵەمەندە:
توێژینەوە پزیشکییەکان دەریانخستووە خواردنی خورما لە هەفتەکانی کۆتایی دووگیانیدا رۆڵی هەیە لە ئاسانکردنی پرۆسەی منداڵبوون بەشێوەی سروشتی، هەروەها بەهۆی بوونی مادەی "تانین" یارمەتیدەرە لە گرژکردنی منداڵدانی خانمەکە و خێراترکردنی پرۆسەی منداڵبوون.

خورما بەهۆی دەوڵەمەندی بە کانزاکانی وەک فۆسفۆر، پۆتاسیۆم، کالیسیۆم و مەگنیسیۆم ئێسکەکان بەهێزدەکات و مەترسیی نەخۆشیی پووکانەوەی ئێسکەکان کەمدەکاتەوە.

ر. ئ.

Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

خاڵە بەهێز و لاوازەکانی ژنان لە شوێنی کاردا

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

شەهید لەیلا قاسم؛ بووكی كوردستان

لەلایەن زوڵفان غەریب


News

نەسرین قاسملۆ؛ تەوارێکی کوردپەروەر

لەلایەن زوڵفان غەریب