تەندروستی
توێژینەوەیەكی نوێ دەریدەخات كە چۆن دەتوانیت 15 ساڵ تەمەنی خۆت درێژبكەیتەوە
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
توێژینەوەیەكی نوێ ئەوەی ئاشكراكردووە، رۆیشتن بەپێی دەتوانێت تەمەنی مرۆڤ نزیكەی 15 ساڵ درێژبكاتەوە
.
دكتۆر ئیلی لەمیانەی بەرنامەی (this morning) لە كەناڵی ITV بەوردی باسی سوودەكانی بەپێی رۆیشتنی كردووە، هەروەها بەچی شێوەیەك ئەو كارە بكرێت زیاتر سوودی دەبێت.
ئەو توێژینەوەیە كۆمەڵێك بەڵگەی وردی خستووەتەڕوو بەشێوەیەك دەیسەلمێنێت كە رۆیشتنی رێكخراوی توانای ئەوەی هەیە كە تەمەنت بۆ 15 ساڵ درێژبكاتەوە.
دكتۆر ئیلی وتی "بەپێ رۆیشتن سوودی زۆری هەیە، بۆ نموونە دوورتدەخاتەوە لە تووشبوون بە نەخۆشیی لەبیرچوونەوە "ئەلزەهایمەر". هەروەها بۆ ژنانیش دەبێتە هۆی بەهێزبوونی ماسولكە و ئێسكەكانیان.
لەبارەی زۆری و كەمی بەپێی رۆیشتنەوە بەڕوونی دیارینەكراوە، بەڵام 6000 هەنگاو رۆیشتن وەكو پێوەرێكی باش دیاریكراوە.
دكتۆ ئیلی باسی لەوەشكردووە هەڵگرتنی هەر شتێك لەكاتی بەپێ رۆیشتن دەبێتە هۆی زیادبوونی كێش و سوودی نابێت، ئەوەشی روونكردووەتەوە رۆیشتن لەناو سروشت و لەگەڵ هاوڕێكانت سوودی زیاتری دەبێت.
س.ر