کوردستانی
مەسعود بارزانی: له ریفراندۆم هەڵیان خەڵەتاندین
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
سەرۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان لە چاوپێكەوتنێكدا ئاماژەی بەوە كردووە كە ئەمریكا لە ریفراندۆمدا هەڵیخەڵەتاندوین.
مەسعود بارزانی، سەرۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان لە چاوپێكەوتنێكدا لەگەڵ رۆژنامەی ئیندیپێندتی عەرەبی باسی لەوە كردووە "ئێمە توانیمان سەركەوتووبین لە ریفراندۆم و میللەتی كورد توانی لە سەدا 93 دەنگ بە بەڵێ بدات بۆ سەربەخۆیی و جیابوونەوە لە عیراق".
ئاماژەی بەوەشكردووە "سەركەوتنی ریفراندۆم بە جۆرێك بوو خۆم چاوەڕێی ئەو سەركەوتنەم نەدەكرد چاوەڕێ نەبووم ئەو رێژە زۆر دەنگ بە بەڵێ بدەن".
ئەوەشی خستوەتەڕوو "ئەمریكییەكان هیچ بەڵێنێكیان پێنەداین بۆ ریفراندۆم و نەیانوت كە پشتگیری سەربەخۆیی دەكەن، هەر لە سەرەتاوە ناڕازی بوون و بڕیاریاندابوو كە بێلایەن بن لەو پرسە، بەڵام دوای ئەنجامدانی ریفراندۆم ئەوان پشتی بەغدایان گرت، ئێمە چاوەڕێی ئەو هەڵوێستەی ئەمریكامان نەدەكرد بەو شێوازە پشتگیری بەغدا بكات".