تەندروستی

پێنج هەڵەی باوی ددان شوشتن

مەودا میدیا - سلێمانی |


پێنج هەڵەی باوی ددان شوشتن
مەودا میدیا-

زۆربەی توێژینەوەكان كۆكن لەسەرئەوەی كە تەندروستیی دەم و ددان ‏كاریگەرییەكی بەرچاویان هەیە لەسەر تەندروستی گشتی، بۆیە پزیشكان ‏داوا دەكەن چاودێریەكی باشی بكەن.‏

سەرەڕای ئەوەی زۆرینەی خەڵك رۆژانە بە پاككردنەوەی ددانەكانیان ‏دەیانەوێت پارێزگاریان لێبكەن، بەڵام كارەكەیان بەشێوەیەكی هەڵە دەكەن ‏كە لە بنەڕەتدا زانیاریان لەسەری نییە كە پێویستە لێی دوربكەونەوە و رێگە ‏راستەكە بەكاربهێنن.‏

لەوبارەیەوە بایال بهالا، پزیشكی پسپۆڕی ددان باسی پێنج هەڵەی باوی ‏كردووە لەكاتی پاككردنەوەی دداندا، لەوانە:-‏

‏1- زۆربەی خەڵك بەیانیان لەكاتی ددان شوشتن پەلەیانە لەكاتێكدا ‏پاككردنەوەكە پێویستی بەكاتی زیاتر هەیە، چونكە فڵچە و دەرمانەكە ‏دەبێتە هۆكاری لەناوبردنی بەكتریا و ڤایرۆسەكان، واپێویست دەكات لە ‏رۆژێكدا دووجار دووبارە بكرێتەوە هەرچەندە دووبارە كردنەوەكە بژاردەیە ‏لەبەردەم كەسەكەدا، بەڵام لە پەلەپەلیدا ماوەی 30 چركە ددانیان دەشۆن ‏لەكاتێكدا پێویستی بە دوو خولەك هەیە بۆ پاككردنەوەی ناو دەم و ‏ددانەكان بە باشی.

‏2- لەكاتی ددان شوشتندا زۆربەی كەسەكان پاككردنەوەی زمانیان لەبیر ‏دەكەن كە هۆكاری كۆبوونەوەی ڤایرۆس و بەكتریا و بۆنی ناخۆشی ناو دەمە، ‏پێویستە دوای پاككردنەوەی ددانەكان زمانیش بە هەمان دەرمان و ‏شوێنی تایبەتی فڵچەكە پاكبكرێتەوە بۆ لابردنی ئەو مادانەی لەسەری ‏كۆبوونەتەوە.‏ 

‏3- هەندێك كەس بە توندی فڵچە بەكاردەهێنن لەكاتی ددان شوشتندا ‏لەكاتێكدا گرنگە زیاتر ئاگاداری جوڵەی فڵچەو ئاڕاستەكانی بن لەجیاتی ‏ئەوەی بەتوندی بە ددانەكانیاندا بیخشێنن  كە بەكارهێنانی ئەو توندیە ‏دەبێتە هۆكاری لەناوبردنی میناو داڕزان و هەستیاری ددانەكان و ‏كێشەكانی زمانی لێدەكەوێتەوە.‏

‏4- گۆڕینی فڵچەكان پێویستییەكی گرنگە لە هەر سێ مانگ جارێكدا ‏ئەگەر تۆ كەسێكیت لەوانەی فڵچەی ئەلكترۆنی بەكاردەهێنن، پێویستە ‏سەری فڵچەكە لە هەمان وادەدا بگۆڕیت، ئەوەش راست نییە كە دەڵێن ‏فڵچەی ئاسایی بۆ ماوەیەكی كەمی دیاریكراو كاریگەریی لەسەر ددانەكان ‏نامێنێت.‏

‏5- ئەو پزیشكە پسپۆڕە دەشڵێت، باشترە بۆ وەرگرتنی زانیاری زیاتر ‏لەسەر جوڵەی فڵچە و ئاراستەكانی، هەر كەسێك كە سەردانی پزیشكی ‏پسپۆڕی ددان دەكات پرسیاری لێبكات بۆ رێنماییكردنی لەسەر چۆنێتی ‏بەكارهێنانی فڵچەی ددان شوشتن تا ببێتە هۆكاری پاككردنەوەی هەموو ‏ددانەكان بەشێوەیەكی راست و دروست، ئەگەر تۆ بەم شێوەیە ددانەكانت ‏دەشۆیت بۆ نمونە لەبەشی سەرەوەی لای چەیپ دەستپێدەكەیت و لە بەشی ‏خوارەوەی لای راست كۆتایی پێدەهێنێت، ئەوا پێدەچێت رۆژانە باشترین ‏شوێنی ددانەكانت شوشتبێت، بۆیە باشترە گۆڕانكاری لە شوشتنی ‏ددانەكاندا بكرێت ئەگەر هەستت كرد تائێستا بە هەڵە شتوتن.‏

ر. ئ.
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان