عیراقی
شیعەکان بە فەرمی یەکەم رۆژی مانگی رەمەزانیان دیاریکرد
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
مەرجەعی باڵای شیعەکان یەکەم رۆژی مانگی رەمەزانی دیاریکرد و ئاشکرایکرد رۆژی یەکشەممە یەکەم رۆژی مانگی رەمەزانە، بەڵام تاوەکو ئێستا سوننەکان یەکەم رۆژی مانگی رەمەزانی دیارینەکردووە.
عەلی سیستانی، مەرجەعی باڵای شیعەکان ئاشکرایکرد "رۆژی یەکشەممە 3ی نیسانی 2022 یەکەم رۆژی مانگی رەمەزانە"، بەڵام تاوەکو ئێستا سوننەکان یەکەم رۆژی مانگی رەمەزانیان دیارنەکردووە و چاوەڕێی بینینی مانگ دەکەن.

دیوانی وەقفی سوننە لە عێراق ئەمڕۆ هەینی 1ی نیسانی 2022 لە راگەیێندراوێکدا داوای لە هاوڵاتییانی عیراق کرد ئێوارەی ئەمڕۆ و لەکاتی خۆرئاوابووندا چاودێریی مانگ بکەن و لەکاتی بینینیدا پەیوەندییان پێوەبکەن بە مەبەستی دیاریکردنی یەکەم رۆژی مانگی رەمەزان، ئەگەر ئێوارەی ئەمڕۆ مانگ ببینرێت سبەینێ شەممە 2ی نیسانی 2022 یەکەم رۆژی مانگی رەمەزان دەبێت.
س،ر
س،ر