تەندروستی

نیشانەی ئاوی سپیی چاو چین؟

مەودا میدیا - سلێمانی |


نیشانەی ئاوی سپیی چاو چین؟
مەودا میدیا-

ئاوی سپیی چاو تووشی هەندێک کەس دەبێت، بە تایبەت ئەو کەسانەی بەساڵاچوون یان نەخۆشی شەکرەیان هەیە، نیشانەکانیش بریتین لە:

1-  تەڵخ بوونی بینین بۆ دوور و نزیک, واتا نەتوانینی بینینی ئەو شتانەی کە پێشتر توانای بینینیانت ھەبووە.

2- پەرشبوونەوەی رووناکی و درووستبوونی ئەڵقەی رووناک بە دەوری گڵۆپ و لایتەوە، بەمەش لێخوڕینی ئۆتۆمبیل قورس دەبێت لە شەواندا.

3- ھەستیاربوون بە رووناکی و لەدەستدانی ھەستکردن بە قووڵایی شتەکان کە رەنگە ببێ بەھۆی کەوتن و ئازار گەیاندن بە خود و بە دەوروبەر.

4- نەناسینەوەی رەنگەکان بە دروستی.

5- زۆر گۆڕینی چاویلکە و گۆڕانکاری لە نـمرەی چاو.

6- بنینی ھەر تاکەشتێک بە دووان لە یەک چاودا.

7- پەیدابوونی ئازار و سووربوونەوە، ئەمەش ئەگەر زۆر حاڵەتەکە پشت گوێ بخەیت و پەستانی چاوەکە بەرزببێتەوە.

س،ر
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

خاڵە بەهێز و لاوازەکانی ژنان لە شوێنی کاردا

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

شەهید لەیلا قاسم؛ بووكی كوردستان

لەلایەن زوڵفان غەریب


News

نەسرین قاسملۆ؛ تەوارێکی کوردپەروەر

لەلایەن زوڵفان غەریب