تەندروستی

چەند ئامۆژگارییەکی گرنگ بۆ پارشێو

مەودا میدیا - سلێمانی |


 چەند ئامۆژگارییەکی گرنگ بۆ پارشێو
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد

پارشێوکردن گرنگترین ژەمی مانگی رەمەزانە پێویستە بە شێوازێکی تەندروست بەڕێیبکەین، بۆئەوەی زیان بە تەندروستیمان نەگات و بتوانین رۆژوەکەمان بەشێوازێکی باش بگرین.، بۆیە گرنگە ئەم چەند ئامۆژگارییە جێبەجێ بکەیت.

زۆر خواردنەوەی شلەمەنی، بەڵام ئەو شلەمەنیانەی کە دەیخۆیت نابێت کافاینی تێدابێت خواردنەوەی بڕێکی زۆر لە شلەمەنی بەسوود وادەکات کە لەکاتی رۆژودا هەست بە تونییەتی نەکەین و وزەمان هەبێت بۆ بەڕێکردنی رۆژێکی پڕ لە چالاکی، خواردنی سوبیش گرنگە بەڵام با ئە سوبەی کە دەیخۆیتەوە سوبی سەوزە.

پێویستە ئەو خواردنانەی کە دەیخۆیت بڕێکی باش لە کاربۆهیدراتیان تێدابێت، هەوڵبدە شەربەتی میوەی فرێش ئامادەبکە، دەشتوانیت هەر لە پارشێودا خورما بخۆیت، هەروەها خواردنی چەوری بەسوود بۆ نمونە خواردنەوەی شیر کە چەوری بەسوود و گرنگی بۆ لەش تێدایە.

س،ر
Qaiwan
Qaiwan