کوردستانی
گەشتكردن لە فڕۆكەخانەی سلێمانیەوە راگیرا
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
بەڕێوەبەری فڕۆكەخانەی سلێمانی رایگەیاند، بە فەرمانی وەزارەتی ناوخۆی حكومەتی هەرێمی كوردستان هیچ گەشتیارێكی عێراقی بۆی نییە بچێتە ئێران و بەپێچەوانەشەوە گەشتیاری ئێرانی ناتوانێت بێتە ناو خاكی عیراق.
تاهیر عەبدوڵا، بەڕێوەبەری فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی بە مەودا میدیای راگەیاند "وەزارەتی ناوخۆی حكومەتی هەرێمی كوردستان ئاگاداریان كردوینەتەوە كە لە ئەمڕۆوە هیچ گەشتیارێك و هاوڵاتیەكی عیراقی بۆی نییە بچێتە خاكی ئێران".
ئەوەشی خستەڕوو "هیچ گەشتیار و هاوڵاتیەكی ئێرانیش بۆی نییە بێتە ناو خاكی عیراق و فڕۆكەخانە".
هەروەها وتی "گەشتەكان رانەگیراون، تەنيا فڕۆكەخانە ئەو گەشتیارییە عێراقیانە دەهێنێتەوە لە ئێرانن دەیانەوێت بگەڕێنەوە و گەشتیاری نوێ هاتووچۆ ناكات".
راگرتنی هاتووچۆی گەشتیارانی هەردوو وڵاتی ئێران و عیراق لە كاتێكدایە ماوەی سێ رۆژی ڤایرۆسی كۆرۆنا لە ئێران بڵاوبووەتەوە و بەهۆیەوە چەند حاڵەتێكی مردن و توشبوون تۆماركراوە.