تەندروستی
ئەو میوە بەسوودانەی كە دەبنە هۆی قەڵەوی
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
پرۆفیسۆر ڤیلادیمیر خافینسۆن، ئەندانی ئەكادیمیای زانستیی رووسیا ئاماژە بە چەند میوەیەكی بەسوود دەكات كەوا لە هەمان كاتدا دەبنە هۆی زیادبوونی كێشی جەستەی مرۆڤ.
لەمیانەی بەشداریكردنی بەرنامەیەكی تەلەڤیزیۆنیدا ئەو پرۆفیسۆرە رووسییە وتی "خواردنی مۆز، ترێ و هەنجیر بە بەردەوامی دەبێتە هۆی زیادبوونی كێش، چونكە رێژەیەكی زۆری مادەی گلۆكوزی تێدایە".
وتیشی "گلۆكۆز لەكاتی بوونی لە جەستەدا دەبێتە هۆی دەردانی ئەنسۆلین، ئەوەش یارمەتیدەرە لە گۆڕانی گلۆكۆز بۆ چەوری و كەڵەكەبوونی لە جەستەدا، دواتریش بەو هۆیەوە كێشی جەستە زیاددەكات".
ئەو پرۆفیسۆرە رووسییە رێنوێنی خەڵك دەكات كە زیادەڕۆیی لە خواردنی ئەو جۆرە میوانەدا نەكەن بۆ ئەوەی كێشی جەستەیان زیاد نەكات.
س.ر