تەندروستی

ئەو خۆراکانەی پێویستە لە رەمەزاندا بیانخۆیت

مەودا میدیا - سلێمانی |


ئەو خۆراکانەی پێویستە لە رەمەزاندا بیانخۆیت
مەودا میدیا-

شارەزایانی بواری تەندروستی، پێیانوایە جاروبار ئەو سیستمە خۆراکییانە پەیڕەوبکرێن کە دەکرێت جەستە لە مادە ژەهراوییەکان پاکبکەنەوە.

پێگەی بلەد سکای لە بڵاوکراوەیەکیدا ئاماژە بەوەدەکات، ئەم خۆراکانەی لای خوارەوە جەستە لە ژەهرەکان پاکدەکەنەوە، تۆش دەتوانیت لە مانگی رەمەزاندا بیانکەیتە ناو لیستی خواردنەکانتەوە.

-سپیناخ، جگە لە چارەسەرکردنی ئەنیمیا و بەهێزکردنی بەرگریی لەش و ئێسکەکان و یارمەتیدانی هەرسکردن، سپیناخ دەتوانێت جەستەش لە ژەهرەکان پاکبکاتەوە، دەتوانیت بە کوڵاوی یان لە زەڵاتەدا بیخۆیت، یاخود وەک شەربەت بیخۆیتەوە.

-پرتەقاڵ، لە بەربانگدا هەوڵبدە پرتەقاڵێک بخۆیت، یان پەرداخێک شەربەتی پرتەقاڵ بخۆیتەوە، چونکە کاریگەرییەکی گەورەی لەسەر جەستەت دەبێت، پرتەقاڵ رێژەیەکی بەرزی ڤیتامینC تێدایە و جەستە لە نەخۆشییەکان دەپارێزێت، هەروەها میکرۆب و ژەهرەکانیش لەناودەبات.

-سیر، سیر توانایەکی گەورەی هەیە بۆ پاککردنەوەی جەستە لە ژەهرەکان، چونکە مادەی (ئەلیسین)ی تێدایە و جەستە و بە تایبەتیش کۆئەندامی هەرس پاکدەکاتەوە، بۆیە با خواردنەکانی بەربانگت سیری تێدابێت.

-برۆکلی، یەکێک لە سوودە گرنگەکانی برۆکلی، پاککردنەوەی جەستەیە لە ژەهرەکان، بەو پێیەی رێژەیەکی بەرزی دژەئۆکسانەکانی تێدایە، بۆیە کارێکی باش دەکەیت ئەگەر لە بەربانگدا برۆکلی بخۆیت، بە تایبەتییش لە شێوەی شۆربادا.

-چای سەوز، پاش بەربانگ، بەسوودترین خواردنەوە چای سەوزە، چونکە رێژەیەکی بەرزی ئەو دژەئۆکسانانەی تێدایە کە یارمەتیی پرۆسەی هەرسکردن دەدەن و هاوسەنگیی بە کێشی جەستە دەدەن.

-گوڵەبەڕۆژە، گۆڵەبەڕۆژە فۆڵیک و ریشاڵەکانی تێدایە کە دوو پێکهاتەی زۆر بەسوودن بۆ جەستە، چونکە تەندروستی بەهێزدەکەن و پاشماوە زیانبەخشەکان و ژەهرەکان لەناودەبەن.

-ئەڤۆکادۆ، ئەڤۆکادۆ دەوڵەمەندە بە چەوریی ئۆمیگا-3 کە یارمەتیی پاککردنەوەی جەستە دەدات لە ژەهرەکان و پێکهاتە زیانبەخشەکان، بۆیە گرنگە لە مانگی رەمەزاندا لە خواردنەکانتدا هەبێت، جا لە بەربانگدا بێت یان پارشێو.

-زەردەچەوە، زەردەچەوە ناسراوە بەوەی دژەمیکرۆبە، بۆیە یەکێکە لە باشترین ئەو پێکهاتانەی کە جەستە پاکدەکەنەوە.

ر. ئ.
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

خاڵە بەهێز و لاوازەکانی ژنان لە شوێنی کاردا

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

شەهید لەیلا قاسم؛ بووكی كوردستان

لەلایەن زوڵفان غەریب


News

نەسرین قاسملۆ؛ تەوارێکی کوردپەروەر

لەلایەن زوڵفان غەریب