کوردستانی
پێنجوێن کەوتە حاڵەتی ئامادەباشی... ژووری عەمەلیاتی درووستکرد
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
نەخۆشخانەی گشتی شەهیدانی پێنجوێن بەهاوکاری وەزارەتی تەندرووستی و بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندرووستی و خۆپاراستنی سلێمانی ژووری عەمەلیاتی تایبەت بە کۆرۆنای لە ناو مەرزی نێودەوڵەتی باشماخ درووست کردوە بۆ پشکنینی هەر هاوڵاتی یەکی عیراقی کە لە ئێرانەوە دێنەوە ناو هەرێمی کوردستان.
لوقمان لەتیف، بەڕێوەبەری راگەیاندنی نەخۆشخانەی گشتی شەهیدانی پێنجوێن بە مەودا میدیای راگەیاند "بۆ ئەو هاوڵاتیە عیراقیانەی کە لە ئێران دەگەڕێنەوە لە ناو مەرزی باشماخ ژووری عەمەلیات دروستکراوەو پشکنین دەکرێن تا بزانرێت توشبوو هەیە یان نا".
ئەوەشی خستەڕوو " تیمەکانی تەندرووستی ٢٤ کاتژمێر لە خزمەتی هاوڵاتیاندا دەبێت لە پێناو سەلامەتی و ڕێگری لە بڵاو بوونەوەی نەخۆشی یەکە".
هەروەها وتی "داوا لە هاوڵاتیان دەکەین تا بۆیان دەکرێت پابەند بن بە ڕێنماییە تەندرووستییەکان و سەفەری ووڵاتی ئێران نەکەن مەگەر بۆ حاڵەتی زۆر ناچاری و پێویست نەبێ".