کوردستانی
وەزارەتێکی تر ئامادەباشی بۆ کۆرۆنا راگەیاند
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو لە حکومەتی هەرێمی کوردستان ژورێکی تایبەتیان پێکهێنا لە بەڕێوەبەرایەتی گشتی سامانی ئاژەڵ و ڤێتێرنەری بۆ رووبەڕووبوونەوەی کۆرۆنا.
بێگەرد تاڵەبانی وەزیری کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو رایگەیاند "بەپشت بەستن بە زانیاریەکانی رێکخراوی تەندروستی جیهانی بڕیاری قەدەغەکردنی زیندەوەری ئاوی و باڵندەو ئاژەڵی جوانی لەو وڵاتانەی ڤایرۆسەکەی تێدا بڵاوبووەتەوە قەدەغە کرا لەوانە وڵاتی ئێران".
ئاماژەی بەوەشکرد "هەڵمەتی رشاندنی هۆڵەکانی ئاژەڵ و ئەو شوێنانەی ئاژەڵ و باڵندەی تیایدا دەفرۆشێت، ئاگادار کردنەوەی نۆرینگە و شوێنەکانی کەرتی تایبەت کە مامەڵە بە باڵندەو ئاژەڵی جوانی دەکەن بە رشاندنی شوێنەکانیان".
هەروەها "پێکهێنانی لیژنەیەکی هاوبەش لەنێوان بەڕێوەبەرایەتی ڤێتێرنەری پارێزگاکان، یەکە ئیداریەکان و فەرمانگاکانی تەندروستی، ژینگەو لایەنە پەیوەندارەکان تایبەت بەم ڤایرۆسە".
بێگەرد تاڵەبانی ئەوەشی خستوەتەڕوو "رۆژانە بەدواداچوونی ورد بکرێت بۆ زانینی بڵاوبونەوەی ڤایرۆسەکە لە وڵاتان بۆ گرتنەبەری رێکاری قەدەغەکردنی هاوردەی ئاژەڵ و باڵندە".