کوردستانی

قوباد تاڵەبانی بەدواداچوون بۆ دەستدرێژیکردنە سەر کچە 7 ساڵەکە دەکات

مەودا میدیا - سلێمانی |


قوباد تاڵەبانی بەدواداچوون بۆ دەستدرێژیکردنە سەر کچە 7 ساڵەکە دەکات
مەودا میدیا-

جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە بارە دەستدرێژیکردنە سەر کچە ٧ ساڵەکەی هەولێر  وتویەتی رێکارەکان گیراونەتەبەر و کەسێک دەستگیرکراوە .

سەمیر هەورامی، وتەبێژی قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە راگەیەندراوێکدا دەڵێت "سەبارەت بە تاوانی قێزەونی دەستدرێژی کردنەسەر کچێکی تەمەن ٧ ساڵان کە ویژدانی هەموومانی بریندارکرد، جێگری سەرۆکی حکومەت بەدواداچوونی بۆ دۆسیەکە کردووە و لەلایەن پارێزگاری هەولێر و لایەنە پەیوەندیدارەکانی دیکەوە دڵنیا کراوەتەوە کە رێکاری یاسایی پێویست گیراوەتەبەر".

 باسی لەوەشکردوە "تا ئێستا تاوانبارێک گیراوە و چاوەڕێی بڕیاری دادگا دەکات و لێکۆڵینەوەش لەگەڵ چەند گومانلێکراوێکی دیکە لە دۆسیەکەدا بەردەوامە".

ئاماژەی بەوەشکردووە ".هاوڵاتیانیش دڵنیا  دەکەینەوە کە هیچ نەرمی نواندن و چاوپۆشیکردنێک بەرامبەر تێوەگلاوانی ئەم تاوانە قێزەونە کە لە نیسانی ساڵی ٢٠١٩دا روویداوە‌ قبوڵ ناکرێت .

Qaiwan
Qaiwan