گشتی

برنجی زەعفەران بە مریشکی برژاوەوە ئامادەبکە

مەودا میدیا - سلێمانی |


برنجی زەعفەران بە مریشکی برژاوەوە  ئامادەبکە
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد

زەعفەران یەکێکە لەو بەهاراتانەی تام و چێژێکی تایبەت بە خواردنەکان دەدات، هەروەها دەتوانرێت برنج بە زەعفەران و مریشکی برژاو ئامادەبکەیت، ئێمەش شێوازی ئامادەکردنەکەیت پێ دەڵێین.

کەرەستەکان

- مریشکێک
- یەک گێزەر
- یەک بیبەری رەنگاوڕەنگ
- یەک پیاز
- بادەم
- سۆسی تەماتە
- کەوچکێکی چا زەعفەران
- یەک کەوچکی چا خوێ یان دەتوانی زیاتر بەپێی ویستی خۆت
- کەوچکێکی چا بەهارات
- دوو کوپ برنج
- رۆنەکەرە

چۆنیەتی ئامادەکردنەکەی

سەرەتا مریشکەکە بشۆرەوە و بە رۆنەکەرە چەور بکە و لە فڕندا بیبرژێنە، دواتر کەرەستەکانی دیکە تێکەڵ بکە و لە رۆندا سووری بکەرەوە، پاشان برنجەکە لێبنێ هەر وەک برنجی ئاسایی دیکە، زەعفەرانەکە بکەرە ئاوی گەرمە و بەسەر برنجەکەیدا بکە، دواتر برنج کە کوڵا لەگەڵ مریشکەکەدا دوای برژاندنی لە قاپێکدا دایبنێی و کەرەستەکانی دیکەش کە سوورت کردوونەتەوە وەک جوانکارییەک بەکاری بهێنە، بەم شێوازە ئامادە دەبێت و دەتوانیت پێشکەشیی بکەیت.

س،ر
Qaiwan
Qaiwan