تەندروستی
چۆن رووبەڕووی بەرزبوونەوەی فشاری خوێن ببینەوە؟
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
ژمارەیەكی زۆری خەڵك بەدەست بەرزبوونەوەی فشاری خوێنەوە دەناڵێنن و كۆمەڵێك رێگە دەگرنەبەر بۆ چارەسەركردنی ئەو كێشە و نەخۆشییە، ئایا باشترین رێگە بۆ رووبەڕووبوونەوەی فشاری خوێن چییە؟
رۆمان گۆرینكۆف، پسپپۆڕی رووسی و تایبەتمەند لە زانستی پزیشكی خێزانی لەوبارەوە دەڵێت "بەسەربردنی كاتی زۆر لەبەردەم شاشەی تەلەڤزیۆن و كۆمپیوتەردا، هۆكاری بەرزبوونەوەی فشاری خوێنن، هەروەها شڵەژان و نائارامیش بەهەمان شێوە فشاری خوێن بەرزدەكەنەوە".
ئەوەشی وتووە "ئەگەر هەستت بە بەرزبوونەوەی فشاری خوێن كرد، ئەوا پێویستە راوێژ بە پزیشكی تایبەتمەند بكەیت و چارەسەر وەربگریت. لەگەڵ ئەوەشدا رێگەی دیكە هەیە بۆ رووبەڕووبوونەوەی بەرزبوونەوەی فشاری خوێن ئەویش بریتییە لە پەیڕەویكردن لە سیستمێكی خواردن كەوا كالۆری كەم تێدابێت، ئەوەش دەبێتە هۆی دابەزینی كێشی جەستە و بەدوای ئەوەشدا كەمبوونەوەی فشاری خوێن".
ئەو پزیشك و پسپۆڕە رووسییە ئاماژەی بەوەشكردووە "چالاكی جەستەی و وەرزشكردنی بەرنامەدار یارمەتیدەرن بۆ كەمكردنەوەی فشاری خوێن. هەروەها ئامۆژگاری ئەوەی خستووەتەڕوو پێش وەرگرتن و دەستكردن بە هیچ یەكێك لەو چارەسەرانە پێویستە سەردانی پزیشكی تایبەتمەند بكرێت بۆ راوێژكردن.
س.ر