کوردستانی

ئاگاداریەک بۆ کەسوکاری زیندانیانی چاکسازی گەوران... سەردانیان مەکەن

مەودا میدیا - سلێمانی |


ئاگاداریەک بۆ کەسوکاری زیندانیانی چاکسازی گەوران... سەردانیان مەکەن
مەودا میدیا-

وەزیری کارو کاروباری کۆمەڵایەتی بڕیاریدا سەردانیکردنی سزادراوان لە ناو چاکسازی گەورانی سلێمانی رابگرێت بەهۆی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا.

لە راگەیەندراوێکی چاکسازی گەورانی سلێمانی هاتووە "ئاگاداری کەس و کاری سزادراوانی چاکسازی گەورانی سلێمانی دەکەین بەفەرمانی وەزیری کارو کاروباری کۆمەڵایەتی حکومەتی هەرێمی کوردستان سەردانیکردنی سزادراوان بەهەموو شێوەیەک رادەگیرێت".

ئاماژە بەوەشکراوە "بۆ زیاتر پاراستنی تەندروستی سزادراوان و کەس و کاریان بەڕێوەبەری چاکسازی گەورانی سلێمانی بۆ کاتێکی نادیار بەهۆی بڵاو بوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا لەوڵاتێکی دراوسێ سەردانیکردنی سزادراوانی راگیراوە و لە ئەمڕۆ هەینی ئەو بڕیارە جێبەجێدەکرێت".
 
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان