عیراقی

جێگرەوەی ئەبو مەهدی موهەندیس دیاریکرا

مەودا میدیا - سلێمانی |


جێگرەوەی ئەبو مەهدی موهەندیس دیاریکرا
مەودا میدیا-

راگەیاندنە عیراقییەکان بڵاویانکردوەتەوە حەشدی شەعبی جێگرەوەی ئەبو مەهدی موهەندیسی دیاریکردووە و بەم زوانە دەست بەکاردەبێت.

ئەمڕۆ هەینی ٢١ی شوباتی ٢٠٢٠ هەندێک لەراگەیاندنە عیراقییەکان هەواڵیکیان لەسەر زاری چەند سەرچاوەیەکەوە بڵاوکردووەتەوە کە دەستەی حەشدی شەعبی لە کۆبوونەوەیەکدا جێگرەوەی ئەبو مەهدی موهەندیس_یان دیاریکردووە.

ئەوەشیان ئاشکراکردووە "ئەو کەسەی بۆ شوێنی ئەبو مەهدی دیاری کردوە عەبدولعەزیز محەمەداوی کە ناسراوە بە ئەبو  فدک، کە پێشتر بەرپرسی کەتیبەکانی حزبوڵا بووەو دواتر گەڕاوەتەوە بۆ ناو حەشدی شەعبی".

سەرەتای مانگی کانونی دووەمی ئەمساڵ لە هێرشێکی موشەکی ئەمریکا هەر یەکە لە قاسم سولێمانی فەرماندەی سوپای قودسی ئێران و ئەبومەهدی موهەندیسی کوژران.
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان