تەندروستی

ئایا خواردنی هێلکەی کوڵاو لە پارشێودا تینوت دەکات؟

مەودا میدیا - سلێمانی |


ئایا خواردنی هێلکەی کوڵاو لە پارشێودا تینوت دەکات؟
مەودا میدیا-

زۆر کەس پرسیار دەکەن ئایا هێلکەی کوڵاو لە پارشێودا تینوت دەکات یان نا؟ وەڵامەکەی نەخێرە، چونکە لەو خواردنانەیە کە ئاو لە جەستەدا نا مژێت و تووشی تینوێتیت ناکات.

بەپێی ماڵپەڕی (موستەقیلە) بەپێچەوانەی ئەو رایانەی کە وتراوە لەسەر هێلکە، سوودێکی زۆر باشی هەیە ئەگەر لە پارشێودا بخورێت، چونکە لاوازی و بێ هێزی لەکاتی رۆژودا ناهێڵێت، هەروەها هیچ ئازاری گەدە نادات و تووشی ئاوساوی ناکات.

هێلکە پڕۆتینی زۆر، ڤیتامینی گرنگ، مادە خۆراکییە پێویستەکانی دیکەی تێدایە کە بە درێژای رۆژەکە بە تێری دەتهێڵێتەوە و ناهێڵێت بریسیت بێت.

بەڵام ئەمە بۆ هێلکەورۆن راست نییە و لە پارشێودا باشترە نەخورێت، چونکە کار لە ترشەکانی گەدە دەکات دەبێتە هۆی تووشبوون بە ناڕەحەتی و دڵەکزە و تینوێتی بەدرێژایی رۆژ.

ر. ئ.

Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

خاڵە بەهێز و لاوازەکانی ژنان لە شوێنی کاردا

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

شەهید لەیلا قاسم؛ بووكی كوردستان

لەلایەن زوڵفان غەریب


News

نەسرین قاسملۆ؛ تەوارێکی کوردپەروەر

لەلایەن زوڵفان غەریب