تەندروستی

رێگری لە گەڕانەوەی گەشتیارە کوردەکان دەکرێت بۆ ناو خاکی هەرێمی کوردستان

مەودا میدیا - سلێمانی |


رێگری لە گەڕانەوەی گەشتیارە کوردەکان دەکرێت بۆ ناو خاکی هەرێمی کوردستان
مەودا میدیا-

ئەو گەشتیارانەی هەرێمی کوردستان و عیراق کە لە وڵاتی ئێرانەوە لە مەرزی باشماخەوە گەڕاونەتەوە رەوانەی نەخۆشخانە دەکرێن و ئەوانیش خۆپیشاندانیان کردووە.

بەپێی ئەو زانیاریانەی دەست مەودا میدیا کەوتووە ئەمڕۆهەینی ٢١ی شوبات ئەو گەشتیارییە کورد و عیراقیانەی لە مەرزی باشماخەوە گەڕاونەتەوە تا ئێستا رێگەیان پێنەدراوە داغڵی ناو خاکی هەرێمی کوردستان بن و تەندروستی دەیەوێت بە پاس بۆ نەخۆشخانەکانی سلێمانی بیانگوازێتەوەو بۆ ماوەی دوو هەفتە بخرێنە ژێر چاودێری.

ئەو گەشتیارانە دژی ئەو بڕیارەی تەندروستی ناڕەزایەتیان دەربڕیوەو بەهۆیەوە لە مەرزەکە خۆپیشاندانیان کردووەو رێگای تەنکەرەکەیان گرتووە.

لای خۆیەوە لوقمان لەتیف، بەرپرسی راگەیاندنی تەندروستی پێنجوێن بە مەودا میدیای راگەیاند "هیچکام لەو گەشتیارانە کە لە ئێرانەوە گەڕاونەتەوە رێگەیان پێنەدراوە بچنە ناو خاکی هەرێمی کوردستان و لەناو مەرزەکە ماونەتەوە".

وتیشی "دەبێت سەرجەمیان بخرێنە ژێر چاودێری بۆ ماوەی ١٤ رۆژو بە پاس بۆ تەندروستی سلێمانی بگوازرێنەوە".

Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان