تەندروستی
سەردانیکردنی نەخۆش قەدەغەکرا
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی لە پێناو سەلامەتی هاوڵاتیان و نەخۆشان، سەردانیکردنی نەخۆشی لە ناو نەخۆشخانەکان قەدەکرد.
لە راگەیەندراوێکی بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی هاتووە "لەپێناو پاراستن و تەندروستیەکی باش بۆ هەمووان سەردانی کرد هاوڵاتی بۆلای نەخۆش بە هەموشێوەیەک قەدەغەکرا لەهەموو نەخۆشخانەکان".
ئاماژە بەوەشکراوە "داوا لەهاوڵاتیان دەکەین پابەندبن و هاوکارمان بن لەپێناو سەلامەتی خۆیان و هەمواندا".
هەر ئەمڕۆ بەڕێوەبەری چاکسازی گەورانی سلێمانی سەردانیکردنی کەسوکاری زیندانیان قەدەغەکرد بەهۆی بڵاوبوونەوەی نەخۆشی کۆرۆنا لە وڵاتی ئێران.