کوردستانی

هەر پێنج تۆمەتبارەکەی کەیسی کچە 7 ساڵەکە دەستگیرکران

مەودا میدیا - سلێمانی |


هەر پێنج تۆمەتبارەکەی کەیسی کچە  7 ساڵەکە دەستگیرکران
مەودا میدیا-

پارێزگاری هەولێر رایگەیاند، هەر پێنج تۆمەتبارەکەی کەیسی کچە ٧ ساڵەکە دەستگیرکراون و ئێستا لە زیندانن.

فرسەت سۆفی، پارێزگاری هەولێر لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند "هەر پێنج تۆمەتبارەکەی کەیسی دەستدرێژیکردنە سەر کچە ٧ ساڵەکەی هەولێر دەستگیرکراون و ئێستا لە زینداندان".

ئاماژەی بەوەشکرد "ئەو کچە بە کچی خۆم دەزانم و پێویستە لایەنی پەیوەندیدار لێکۆڵینەوەو کاری خۆیان بکەن و ئەو کارەی کە کراوە تاوانێکی گەورەیە"٠

ئەوەش لە کاتێکدایە هەر ئەمڕۆ قوباد تاڵەبانی، جێگری  سەرۆکی حکومەت رایگەیاند "ئەو تاوانە قێزەونەو  بەدواداچوونی وردی لەسەر دەکەین و پێویستە تاوانباران بدرێنە دادگا".
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان