کوردستانی
حکومەتی هەرێمی کوردستان لەسەر دۆسیەی کچە 7 ساڵەکە هاتە دەنگ
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
حکومەتی هەرێمی کوردستان لە بارەی دەستدرێژیکردنە سەر کچە ٧ ساڵەکەی هەولێر رایگەیاند، تۆمەتباران دەستگیرکراون و چاوپۆشی لەو کارە قێزەونە ناکرێت.
لە راگەیەندراوێکی حکومەتی هەرێمی کوردستان هاتووە"كه لەسەر ڕاسپاردەی مەسروور بارزانی سەرۆكی حكوومەتی ھەرێمی كوردستان، تەواوی دامودەزگا پێوەندیدارەكان ڕاسپێردراون بۆ بەدواداچوون و لێكۆڵینەوە لەسەر كەیسی ڕووداوی منداڵە حەوت ساڵییەكەی ھەولێر كە لە مانگی نیسانی ساڵى 2019 ڕوویداوە".
باس لەوەشکراور "لایەنە پێوەندیدارەكان رێكاری یاساییان بەرانبەر ئەم دۆسییە و تۆمەتبارەکانی گرتووەتە بەر و ئەو پێنج تۆمەتبارەی كە پێشتر بە کەفالەت ئازاد كرابوون، گیراونهتهوه و بە ھیچ شێوەیەكیش چاوپۆشی لە تۆمەتبارانی ئەم تاوانە قیزەونە ناكرێت".
ئەوەش خراوەتەڕوو "پێوەندیی بە باوكی كچەش كراوە و دڵنیا كراوەتەوە كە بە ھیچ شێوەیەك قبووڵ ناكرێت كەس ھەڕەشەی لێ بكات."