کوردستانی

12 هاوڵاتی هەرێمی کوردستان لە ژێر چاودێری پزیشکیدان

مەودا میدیا - سلێمانی |


12 هاوڵاتی هەرێمی کوردستان لە ژێر چاودێری پزیشکیدان
مەودا میدیا-

لەمەرزی نێودەڵەتی پەروێزخان 12 هاوڵاتی کەلار و گەرمیان راگیراون و لەژێرچاودێری پزیشکیدان بۆ دڵنیابوون لەوەی کە توشبووی ڤایرۆسی کۆرۆنا نین.

قائیمقامی کەلار رایگەیاند "بەچاودێری سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان و بەهەماهەنگی لە گەڵ بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی گەرمیان و کۆمەڵگای نێودەوڵەتی پەرویزخان تا ئێستا 12 هاوڵاتی کەلار و گەرمیان کە لە وڵاتی ئێران، گەڕابوونەوە راگیراون ، بەپێی رێنماییەکانی وەزارەتی ناوخۆی و وەزارەتی تەندروستی مامەڵەیان لەگەڵ دەکرێت لە ژێر چاودێری تەندروستی دان بۆ ئەو ماوەیەی کە وەزارەتی تەندروستی دیاری کردووە".

ئەوەشی خستەڕوو "کە بەردەوام رێژەی هاوڵاتیان کە لە ئێرانەوە دەگەڕێنەوە و دەخرێنە ژێر چاودێری تەندروستی لە زیادبووندان".

قائیمقامی کەلار باسی لەوەشکرد "سبەی هەوڵ دەدەن لە یەکێک لە ئوتێلەکانی شاری کەلار لە ژێر چاودێری بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی گەرمیان جێگیر بکرێن".

هاوکات قائیمقامی کەلار داوای هاوکاری لە هاوڵاتیان کردووە، کە رێنماییەکانی تەندروستی جێبەجێ بکەن و سەردانی ئەوانە نەکەن کە راگیراون.
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

چیرۆکی قاوە و نووسین و راگەیاندن

لەلایەن عیماد ئەحمەد


News

کرێکاران لەنێوان دوو بڕیاردا

لەلایەن ئەحمەد محەمەد سەعید


News

قسە مەکە

لەلایەن پرژە زاهیر جەلال