کوردستانی

ئەندامێکی لیژنەی دارایی کاتی هاتنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان لە بەغداوە ئاشکرا دەکات

مەودا میدیا - سلێمانی |


ئەندامێکی لیژنەی دارایی کاتی هاتنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان لە بەغداوە ئاشکرا دەکات
مەودا میدیا-سازگار ئەحمەد

ئەندامێکی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی عیراق رایدەگەیەنێت بەغدا مانگانە مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان لە دوای 17ی مانگەوە دەنێرێت ئاماژە بەوەشدەکات زۆر گرنگە لە ئێستادا کورد هەوڵبدات بۆ دابینکردنی بوودجە و مووچەی فەرمانبەرانی.

غالب محەمەد، ئەندامی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی عیراق بە مەودا میدیای راگەیاند "بەغدا مانگانە مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان لە دوای 17ی مانگەوە دەنێرێت، بەڵام هەندێک کات بەهۆی چەند کێشەیەکی تەکنیکیەوە دوو رۆژ دوا دەکەوێت".

ئاماژەی بەوەشکرد "زۆر گرنگە لە ئێستادا کورد هەوڵبدات بۆ دابینکردنی بوودجە و مووچەی فەرمانبەرانی، چونکە ئەمە لەسەرجەم بابەتەکانی دیکە گرنگترین شتە لە کابینەی نوێی حکومەتی عیراقدا".

ئەمەش لەکاتێکدایە، دابەشکردنی مووچەی مانگی 11ی ساڵی رابردووی بەشێک لە وەزارەتەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان ماوە بە خەرجکردنی پارەکەی بەغدا بۆ هەرێمی کوردستان مووچەی ئەو وەزارەتانەش دابەش دەکرێت.
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان