عیراقی
سەرۆک و جێگری پەرلەمانی عیراق لە کۆبوونەوەی تایبەت بە دەنگدان بە کابینەی نوێی حکومەت ئامادە نابن
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عیراق رایدەگەیەنێت رۆژی دووشەممە دەنگ بە کابینەکەی نوێی حکومەت دەدرێت ئاماژە بەوەشدەکات پێدەچێت سەرۆک و جێگری سەرۆکی پەرلەمان ئامادە کۆبوونەوەکە نەبن.
حەسەن کەعبی، جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عیراق لە راگەیاندراوێکدا جەخت لەسەر ئەنجامدانی کۆبوونەوەی رۆژی دووشەممەی پەرلەمان دەکاتەوە بۆ دەنگدان بە کابینەی نوێی حکومەت بە سەرۆکایەتی محەمەد تۆفیق عەللاوی.
ئاماژەی بەوەشکردووە "بەهۆی ناڕەزایەتی هەریەک لە کورد و سوننە، لەبارەی شێوازی دانانی وەزیرەکانی کابینەکەی عەللاوی، پێناچێت محەمەد حەلبوسی، سەرۆکی پەرلەمان و بەشیر حەداد، جێگری سەرۆکی پەرلەمان بەشداری دانیشتنەکە بکەن.
ئەمەش لەکاتێکدایە، وابڕیارە رۆژی دووشەممە پەرلەمانی عیراق لەسەر داوای محەمەد تۆفیق عەللاوی کۆبێتەوە بەمەبەستی دەنگدان بە کابینەی حکومەتی نوێی عیراق بە سەرۆکایەتی عەللاوی.