کوردستانی

حکومەتی هەرێمی کوردستان لەگەڵ پارێزگارەکان کۆدەبێتەوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


حکومەتی هەرێمی کوردستان لەگەڵ پارێزگارەکان کۆدەبێتەوە
مەودا میدیا-

بڕیارە ئەمڕۆ حکومەتی هەرێمی کوردستان لەگەڵ هەر چوار پارێزگاکەی هەرێم و لایەنە تەندروستییەکان کۆبێتەوە بەمەبستی گرتنە بەری رێککاری پێویست دژی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا.

بەپێی زانیارییەکانی مەودا میدیا، ئەمڕۆ کاتژمێر 11:00 پێشنیوەڕۆ لە شاری هەولێر حکومەتی هەرێمی کوردستان لەگەڵ هەر چور پارێزگاکەی هەرێمی کوردستان و لایەنە تەندروستییەکان کۆدەبێتەوە بەمەبەستی گرتنەبەری رێککاری پێویست دژی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە کوردستان.

ئەمەش دوای ئەوە دێت، کە چەند حاڵەتێکی توشبوون و گیان لەدەستدان بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە وڵاتی ئێران تۆمارکرا، چونکە وڵاتی ئێران دراوسێی هەرێمی کوردستانە بۆیە بڕیار درا رێککاری توندر بگیرێتە بەر دژی ئەو ڤایرۆسە.
Qaiwan
Qaiwan