کوردستانی
ئەندامێکی ئەنجومەنی سەرکردایەتیی یەکێتی باس لە کۆبوونەوەکانی ئەنجومەنەکە دەکات
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد
کۆبوونەوەکانی ئەنجومەنی سەرکردایەتیی یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان بەردەوامی هەیە و ئەندامێکی ئەنجومەنی سەرکردایەتیش جەخت لەوە دەکاتەوە کە کۆبوونەوەکان بەباشی دەڕۆن بەڕێوە.
شەونم زرار، ئەندامی ئەنجومەنی سەرکردایەتیی یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان بە مەودا میدیای راگەیاند "کۆبوونەوەکانی ئەنجومەنی سەرکردایەتیی یەکێتی بەردەوامی هەیە بۆ گفتوگۆکردن سەبارەت بە بەرنامەی سیاسی یەکێتی".
ئاماژەی بەوەشکرد "کۆبوونەوەکانی ئەنجومەنی سەکردایەتیی یەکێتی زۆر بەباشی بەڕێوەدەچێت و گفۆگۆکان بەشێوەیەکی باش دەکرێت".
شەونم زرار وتی "ئەمڕۆ ئەنجومەنەکە کۆنابێتەوە، بەڵام ئەگەر هەیە سبەی کۆبێتەوە و درێژە بە گفتوگۆکانی بدات".
ئەمەش لەکاتێکدایە، لەدوای پەسەندکردنی پەیڕەوی ناوخۆی یەکێتی و هەڵبژاردنی بافڵ تاڵەبانی و لاهور شێخ جەنگی هاوسەرۆکی یەکێتی لەلایەن ئەنجومەنی سەرکردایەتیی یەکێتییەوە لە ئێستادا ئەنجومەنەکە سەرقاڵی گفتوگۆکردنە سەبارەت بە بەرنامەی سیاسی یەکێتی.