تەندروستی

حه‌وت خواردن و خواردنه‌وه‌ی گرنگ بۆ مانگی ره‌مه‌زان

مەودا میدیا - سلێمانی |


حه‌وت خواردن و خواردنه‌وه‌ی گرنگ بۆ مانگی ره‌مه‌زان
مەودا میدیا-

دكتۆر كامه‌ران رسوڵ ژاژڵه‌یی پسپۆڕی زانستی خۆراك، گرنگترین جۆره‌كانی خواردنه‌وه‌ و خۆراك له‌ مانگی ره‌مه‌زانی پیرۆزی دیاریكرد و رایگه‌یاند، یه‌كێك له‌ خواردنه‌ گرنگه‌كان خورمایه‌ كه‌ باشترین بژارده‌یه‌ رۆژوی پێ بشكێنرێت كاتی رۆژو شكاندن ده‌نكێكی لێ بخورێت بۆ كه‌سانێك كه‌ نه‌یانه‌وێت كێشیان زیاد بكات یا نه‌خۆشی شه‌كره‌یان هه‌یه‌ یا قه‌ڵه‌ون.

گرنگترین جۆره‌كانی خۆراك له‌ مانگی ره‌مه‌زانی پێرۆز:

یه‌كه‌م: شیر سه‌رچاوه‌یه‌كی گرنگی كانزای پۆتاسیۆمه‌ و له‌ گرنگترین سووده‌كانی:

1- یارمه‌تی زو تێر بوون ئه‌دات له‌گه‌ڵ رێگری كردن له‌ زیاد بوونی كێش و قه‌ڵه‌وی و كه‌مكردنه‌وه‌ی كێشه‌كانی كۆئه‌ندامی هه‌رس .
2- باشتر كردنی باری ده‌رونی و مه‌زاج چونكه‌ ده‌بێته‌ هێمن كردنه‌وه‌ و كه‌مكردنه‌وه‌ی قه‌له‌قی  و  تێكچوونی خه‌وی و چاره‌سه‌ری  خه‌و زڕان  .
3- پاراستنی ته‌ندروستی پێست  و هێشتنه‌وه‌ی به‌گه‌شاوه‌یی و خۆپاراستن له‌ سیس بوون و  لاواز بوونی ده‌م و چاو .

دووه‌م: ماست یه‌كێكه‌ له‌ هه‌ره‌ خۆراكه‌ گرنگه‌كان و دروست وایه‌ رۆژوان به‌ درێژایی مانگی ره‌مه‌زان بیخوات چ كاتی پارشێو یا دوو سه‌عات دوای به‌ربانگ.

سێیه‌م: سپێناخ یه‌كێكه‌ له‌ به‌سوودترین سه‌وزه‌ گه‌ڵاتۆخه‌كان و ده‌كرێت به‌ كوڵاوی یا به‌ شێوه‌ی زه‌ڵاته‌ یا وه‌ك شله بخورێت .
 
چواره‌م: سه‌وزه‌وات هه‌موو جۆره‌كانی سه‌وزه‌ بایه‌خی تایبه‌تی خۆیان هه‌یه‌ چونكه‌ ده‌وڵه‌مه‌ندن به‌ ڤیتامین سی، بی، كانزای كالسێوم،  پۆتاسیۆم،  ماده‌ ڕێشاڵییه‌كان و  ماده‌ دژه‌ ئۆكسانه‌كان و بڕێكی زۆر  له‌ ئاو، به‌ڵام بڕێكی كه‌م له‌ وزه‌یان تێدایه‌  .

پێنجه‌م: هێلكه‌  سه‌رچاوه‌یه‌كی گرنگی ماده‌ پڕۆتینه‌كانه‌ و یارمه‌تی باشتر كاركردنی غوده‌ی ده‌ره‌قی ده‌دات له‌گه‌ڵ نه‌هێشتنی هه‌ستی برسیه‌تی له‌ رۆژدا و یه‌كێكه‌ له‌ باشترین جۆره‌كانی خۆراك له‌ پارشێو و له‌ كاتی رێجیم كردن .

شه‌شه‌م: خورما  یه‌كێكه‌ باشترین بژارده‌یه‌ كه‌ رۆژوی پێ بشكێنرێت كاتی رۆژو شكان ده‌نكێكی لێ بخورێت بۆ كه‌سانێك  كه‌ نه‌یانه‌وێت كێشیان زیاد بكات یا نه‌خۆشی  شه‌كره‌یان هه‌یه‌ یا قه‌ڵه‌ون، به‌ڵام بۆ كه‌سانی لاواز ده‌توانن زیاتر بخۆن هه‌روه‌ها ده‌كرێت پارشێو سێ ده‌نك بخورێت له‌گه‌ڵ چه‌ند ده‌نێكیك زه‌یتون، به‌ڵام له‌ كاتی رێجیمی كیتۆ و لۆكارب رێگە پێ نه‌دراوه‌.

حه‌وته‌م: ماسی هه‌موو جۆره‌كانی ماسی به‌ سوودن به‌ تایبه‌ت ماسی سه‌لمون گرنگه‌ هه‌فته‌ی دوو بۆ سێجار ماسی بخورێت له‌ به‌ربانگدا  ئه‌گه‌ر له‌ توانادا هه‌بێت.

ر. ئ.
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان