تەندروستی

كەمی خواردنەوەی ئاو ژیانت دەخاتە مەترسییەوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


كەمی خواردنەوەی ئاو ژیانت دەخاتە مەترسییەوە
مەودا میدیا-

كەمی خواردنەوەی ئاو لە مانگی رەمەزان هەر كاتێكی دیكە زیانی هەیە، پێویستە رۆژانە شەش بۆ هەشت پەرداخ ئاو كەمتر نەخورێتەوە، ئەگەر بڕێكی كەمتر بخورێتەوە مەترسی هەیە بۆ سەر تەندروستیت.

بەپێی هەواڵێكی nypost ئەو كەسانەی بڕی ئاوی پێویست ناخۆنەوە رۆژانە، مەترسی ئەوەیان هەیە تووشی سستی دڵ ببن، چونكە ئەم حاڵەتە كاتێك روودەدات كە دڵ توانای ئەوەی نابێت خوێن بۆ بەشەكانی جەستە بنێرێت، ئەمەش دەكرێت ژیانت بخانە مەترسییەوە.

لەگەڵ ئەوانەشدا كەمی خواردنەوەی ئاو هۆكارە بۆ سەرئێشەی توند، ناچالاكی كرداری هەرس، قەڵەوی، وشكبونەوەی پێست، شەكەتی و ماندوێتی رۆژانە و وشكی دەم.

لەگەڵ ئەوەی كەمی خواردنەوەی ئاو زیانی هەیە، هاوكات زۆر خواردنەوەی ئاویش زیانی بۆ تەندروستی دەبێت، باشترە سەردانی پزیشكی تایبەتی بكەیت و بە پێی دۆخی تەندروستیت ئەو بڕە ئاوەت بۆ دیاری بكات كە رۆژانە پێویستە بیخۆیتەوە.

ر. ئ.
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان