کوردستانی

وەزیری ناوخۆی هەرێمی کوردستان: رێگری لە گرانکردن و بردنەدەرەوەی کەلوپەلی پزیشکیی خۆپارێزی دەکەین.

مەودا میدیا - سلێمانی |


وەزیری ناوخۆی هەرێمی کوردستان: رێگری لە گرانکردن و بردنەدەرەوەی کەلوپەلی پزیشکیی خۆپارێزی دەکەین.

مەودا میدیا-

وەزیری ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەدوای کۆبوونەوەی لیژنەی باڵای بەرەنگاربوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە کۆنفراسێکی رۆژنامەوانیدا باس لەوەدەکات حکومەتی هەرێمی کوردستان لەوپەڕی ئامادەباشیدایە بۆ رێگریکردن و رووبەڕووبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا.

رێبەر ئەحمەد، وەزیری ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان وتی "هیچ شتێک لە هاووڵاتیان ناشارینەوە و هەر شتێک ئەگەر لە دەزگا فەرمییەکانی حکومەتەوە نەبێت، دوورە لە راستی".

وتیشی "هیچ حاڵەتێکی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە هەرێمی کوردستان تۆمارکرابێت" ،دەشڵێت "لەسەر راسپاردەی سەرۆکی حکومەت کۆبوونەوەکەمان ئەنجام داوە و هەماهەنگی تەواویشمان لەگەڵ بەغدا هەیە".

روونیشیکردووە "رێگری لە گرانکردن و بردنەدەرەوەی کەلوپەلی پزیشکیی خۆپارێزی دەکەین".
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان