تەندروستی

چوار خواردنەوە بۆ كەمكردنەوەی كێش لە رەمەزاندا

مەودا میدیا - سلێمانی |


چوار خواردنەوە بۆ كەمكردنەوەی كێش لە رەمەزاندا
مەودا میدیا-

مانگی رەمەزان بە سفرەی رازاوە ناسراوە، كاتێك رۆژە دەشكێنیت و چەند خۆراكێكی بەتام لەسەر سفرەكەت دەبینیت، ئاسان نییە پێش بە خۆت بگریت و وریای جۆری خۆراكەكانت بیت، هەربۆیە چەند خواردنەوەیەك كە پڕ لە سوودە، دەتوانیت گرنگی پێبدەیت بۆ ئەوەی هاوسەنگی خۆراكیت رابگریت.

1. چای لیمۆ و زەنجەفیل
دژە ئۆكسان و دژە هەوكردنە، راستەوخۆ یارمەتی توانەوەی چەوری لەش دەدات، سوودی هەیە ئەگەر لەدوای ژەمێكی گەورە بیخۆیت، هاوسەنگی شەكری خوێن و كۆلیستڕۆڵ دەكات.

2. ئاو و لیمۆ
جەستە لە ژەهر خاوێن دەكاتەوە، ڤیتامین C و دژە هەوكردنە، بیرۆكەیەكی باشە بۆ ئەو كەسانەی حەز بە خواردنەوەی ئاو ناكەن، دەتوانیت چەند لیمۆیەك بكەنە ناو بوتڵێكی ئاو و ئاوەكەی بخۆنەوە.

3. شەربەتی سەوزە
ڤیتامین و مادەی خۆراكی گرنگی تێدایە، بۆ تەواوی جەستە پێویستە، قەرەبوی ئەو مادە و كانزایانە دەكاتەوە كە لە رۆژدا بەدەستت نەهێنابوو.

4. چای دارچینی
شەكری خوێن هاوسەنگ دەكاتەوە، هەروەها كێش كەمدەكاتەوە، بۆ ماوەیەكی زۆر بە تێری دەتهێڵێتەوە.

ر. ئ.
Qaiwan
Qaiwan