عیراقی
موقتەدا سەدر یەكەم هەڕەشەی كرد
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
لە پەیامێكدا لە تۆڕی كۆمەڵایەتی تویتەر، سەرۆكی رەوتی سەدر هەڕەشەی دەستپێكردنەوەی خۆپیشاندان دەكات ئەگەر ئەم هەفتەیە ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق كۆنەبێتەوە.
موقتەدا سەدر، سەرۆكی رەوتی سەدر، لە پەیامێكدا لە تۆِڕی كۆمەڵایەتی تویتەر باسی لەوەكردووە "ئەگەر ئەم هەفتەیە ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق كۆنەبێتەوە بۆ متمانەدان بە كابینە وەزاریەكەی عەللاوی ئەوا داوای خۆپیشاندانی یەك ملیۆنی دەكەم".
ئاماژەی بەوەشكردووە "پێویستە هەرچی زووە بە دەم داوای خۆپیشاندەران بچن بەپێچەوانەوە ناوچەی سەوز دەكەمە مەیدانی مانگرتن و رزگاركردنی عیراق لە گەندەڵەكان".
ئەوەشی خستوەتەڕوو "دوای وەرگرتنی متمانەی كابینەی نوێ، یەكەم ئەركی حكومەت دیاریكردنی كاتی هەڵبژاردنە".