کوردستانی

پەروەردەی سلێمانی لە بارەی كۆرۆنا چەند بڕیارێكی دەركرد

مەودا میدیا - سلێمانی |


پەروەردەی سلێمانی لە بارەی كۆرۆنا چەند بڕیارێكی دەركرد
مەودا میدیا-

بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی سلێمانی چەند بڕیارێكی دەكرد بۆ رێگری لە بڵاوبوونەوەی نەخۆشی كۆرۆنا.

لەراگەیەندراوێكی بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی سلێمانی كە وێنەیەكی دەست مەودا میدیا كەوتووە و هاتووە "وانەی یەكەم ڕێنمایی بدرێتە قوتابیان و خوێندكاران و هەر خوێندكارێكیش ئەنفلۆنزاو تای هەبوو كارئاسانی بۆ بكرێت بۆ وەرگرتنی چارەسەر".

ئەوەش خراوەتەڕوو "گرنگی بە پاكو خاوێنی، بونی ئاو و پاكەرەوە دابین بكرێت، هەروەها تەواوی رێنمایەكانی وەزارەتی تەندروستی كە لەماوەی رابردوو دەریكردون جێبەجێ بكرێن".

باس لەوەشكراوە "هەموو چالاكیەك كە دەبێتە هۆی قەرەباڵغی راگیراوە، وەك ڤیستیڤاڵ و ئاهەنگ و كۆڕ و سیمینار، لیژنەی فرۆشگاكان چالاكتربكرێن، هەماهەنگی لەگەڵ بنكە تەندروستیەكانی گەڕەك بكرێت".
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان