تەندروستی

سوودە سەرسوڕهێنەرەکانی هێلکە

مەودا میدیا - سلێمانی |


سوودە سەرسوڕهێنەرەکانی هێلکە
مەودا میدیا-

ھێلکە یەکێکە لە خۆراکە سوپەرەکان واتا خۆراکە تەواوەکان کە پێداویستی لەش دابین دەکات، ھێلکە وەک خۆراکێکیی سەرەکی بەکار دێت لەلایەن مرۆڤه‌وه‌ .

پیکھاتەی ھێلکە -

پێک دێت لە سپێنەی ھێلکە و زەردێنە و توێکڵی ھێلکە ، گرنگترینیان سپێنەوە زەردێنەی ھێلکەیە کە رێژەیەکی باش پرۆتین و ڤیتامین و کانزاو ھەروەھا لە زەردینەکەیدا کۆرسترۆل و چەوری تێرکەریشی تێدایە.

یەک ھێلکەی تەواو ئەم پێکھاتە خۆراکیانەی تێدایە :-

یەکەی ھەرمی 78
پرۆتین 6,3گم
چەوری 5.3گم
چەوری تێرکەر 1.4 گم
کۆریسترۆڵ 212 ملگم
کۆلین: 610 مجم
کالسیۆم: 129 مجم
ئاسن: 4.4 مجم
فۆسفۆر: 464 مجم
سیلینیۆم: 77 میکروجرام

سپێنەی ھێلکە :-
دیارە سپێنەی ھێلکە رێژەیەکی باش پرۆتینی تێدایە کە دەگاتە 3.6 گم ھەروەھا رێژەی چەوری گێدا نییە ھەروەھا رێژەی یەکەی گەرمی زۆر کەمە کە ناگاتە 17 کالۆری ھەروەھا ئەم پێکھاتانەی تری تیایە لەوانە سیلینۆم، کالسیۆم، مەگنیسیۆم، فۆسفۆر و پۆتاسیۆم.

-  زەردێنەی ھێلکە:- 
رێژەیەکی زۆر چەوری تێدایە لەوانە تێرکەر و کۆرسترۆڵی تێدایە، بەڵام چەندین ڤیتامینی تێدایە کە یارمەتی توانەوەی چەوری دەدات لەوانە (ھـ) وفیتامین (د) وفیتامین (ک )
55 یەکەی گەرمی و4.5 گرام چەوری لەوانە 1.6 گرام چەوری تێرکەر و 212 مگم کولسترۆل و2.7 گرام لە پروتینات .

توێکڵی ھێلکە:- 
رێژەیەکی وای تێدا نییە لە پێکھاتەی خۆراکی کە جێیی باس بێت، بەڵام رێژەیەکی باش کالسێومی تێدایە.

ر. ئ.

Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

خاڵە بەهێز و لاوازەکانی ژنان لە شوێنی کاردا

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

شەهید لەیلا قاسم؛ بووكی كوردستان

لەلایەن زوڵفان غەریب


News

نەسرین قاسملۆ؛ تەوارێکی کوردپەروەر

لەلایەن زوڵفان غەریب