تەندروستی

لە رەمەزاندا، باشترین كات بۆ وەرزشكردن كەیە؟

مەودا میدیا - سلێمانی |


لە رەمەزاندا، باشترین كات بۆ وەرزشكردن كەیە؟
مەودا میدیا-

رۆژووگرتن لە مانگی رەمەزاندا مانای خۆدوورگرتن و وازهێنان لە وەرزشكردن نییە، بەڵكو پێویستی بە رێكخستن و هەڵبژاردنی كات هەیە بۆ ئەنجامدانی. بۆیە پێویستە گۆڕانكاری لە كاتەكانی وەرزشكردن لەنێوان پێش مانگی رەمەزان و مانگی رەمەزاندا بكەیت.

ئەگەر پێتوایە راستەوخۆ دوای رۆژووشكاندن، كاتێكی باشە بۆ وەرزشكردن، ئەوا بۆچوونەكەت راست نییە بەپێی توێژینەوە پزیشكییەكان.

بزانە باشترین كات بۆ وەرزشكردن لە مانگی رەمەزاندا پێش رۆژووشكاندن یان دوای رۆژووشكاندنە دوای دوو یان سێ كاتژمێر.

نابێت راستەوخۆ دوای بەربانگكردنەوە وەرزشبكەیت، لەبەرئەوەی هەموو وزەت لەو كاتەدا روودەكاتە كرداری هەرسكردنی خواردن. خۆ ئەگەر لەوكاتەی كە جەستە خەریكردنی كرداری هەرسكردنی خواردنە و وزەكەی بۆ ئەو كارە خەرجدەكات، تۆش وەرزش بكەیت و وزەی زۆری تیادا خەرجبكەیت، ئەوا تێكەڵاوییەك روودەدات و جەستە رووبەڕووی كێشە دەبێتەوە.

س.ر
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان