کوردستانی
دوای فڕاندنی منداڵێک تەرمەکەی دۆزرایەوە
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
درەنگانی شەوی رابردوو لە شاری کەرکوک منداڵێکی تەمەن هەشت ساڵان دانیشتوی گەڕەکی خەزرا لەلایەن چەند کەسێکەوە فڕێندرا دواتر تەرمەکەی دۆزرایەوە.
بەپێی زانیارییەکانی مەودا میدیا، درەنگانی شەوی رابردوو منداڵێک بە ناوی "ئەیوب ئەحمەد" کە تەمەنی هەشت ساڵانە و دانیشتووی گەڕەکی خەزرا ی شاری کەرکوكە لەلایەن چەند کەسێکەوە فڕێندراوە، دواتر لە کاتژمێر 2:00ی بەرەبەیان تەرمەکەی لە رێگەی پشتێنەی کەرکوك کە بەحەولیکە ناسراوە دۆزراوەتەوە.
هەر بەپێی زانیارییەکانی مەودا میدیا، باوکی ئەو منداڵە ئەفسەرە و ئەو کەسانەی منداڵەکەیان فڕاندووە ویستویانە پارە لە باوکی منداڵەکە وەربگرن، بەڵام پیلانەکەیان سەری نەگرتووە، بۆیە منداڵەکەیان کوشتووە و فڕێیان داوە.
س،ر